سۆران.. تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان دانرا

سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ لە شارۆچكەی سۆران، تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدی فەرماندە (عادل موهاجیر) و سێ برا پێشمەرگە شەهیدەكە دانرا.
رۆژی یەكشەممە 25ـی تشرینی یەكەمی 2015، ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی سێ برا پێشمەرگەكەدا تێدەپەڕێت، كە لە یەك بەرەی شەڕدا شەهید بوون.
رۆژی شەممە 25ـی تشرینی یەكەمی 2014، هەرسێ برا، (نەجات عوسمان) (ئەحمەد عوسمان) و (مەولوود عوسمان) كە خەڵكی دەڤەری سۆرانن، لە كاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستان و بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی زوممار، شەهید بوون.
لە 25-10-2014 لە شەڕی ڕزگاركردنی شاری زوممار فەرماندە (عادل موهاجیر) و پۆلێك پێشمەرگەی دیكە شەهید بوون، كە لە نێویاندا 3 برا پێكەوە شەهید بوون، ئەمڕۆیش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی و پەرلەمانتاران و جەماوەرێكی زۆر و كەسوكاری شەهیدان، تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان دانرا.
دوای شەهیدبوونی ئەم سێ برایەیش، فەرماندە (عادل موهاجیر) ویستی بچێ بریندارەكان و تەرمی شەهیدەكان رزگار بكات، بەڵام لە شەڕێكدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش خۆی و دوو پێشمەرگەی دیكە شەهید بوون.




