٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 23 هەزار خێزان‌ لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمساڵ 27 خێزانی ئاوارە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم و گەڕانەوەیشیان بەردەوامە، بە گوتەی بەرپرسانی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمیش، لە ساڵی 1992ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 23 هەزار خێزانی ئاوارەبوو لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.

(عەباس ئەمیر) بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ساڵی 2015ـدا لە وڵاتی ئێرانەوە 27 خێزانی ئاوارەبووی هەرێم كە ژمارەیان 75 كەسە، گەڕاونەتەوە".

(ئەمیر) گوتیشی: "هەر لەگەڵ گەییشتنیان بۆ سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، هەموو كارئاسانییەكیان بۆ دەكرێت تا دەچنە ئەو شوێنەی ئەوان مەبەستیانە، بۆ ئەم مەبەستەیش لەو 27 خێزانە 19 خێزان چوونەتە سنووری پارێزگای دهۆك، 6 ـیان چوونەتە هەولێر، 2 خێزانەكەی دیكەیش چوونەتە سلێمانی".

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران ئاماژەیشی دا كە، لە ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 23 هەزار خێزانی ئاوارەبووی هەرێم كە لە ساڵی حەفتا و هەشتاكاندا ئاوارەی ئەو وڵاتە ببوون، لە ڕِێگەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی ئاوارەكانیش هەر بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەیشدا بە چەندین قۆناغ حكوومەتی هەرێم هاوكاریی ماددیی پێشكەش بەو ئاوارانە كردووە".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار