٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەكانی داعشیان ئاگرباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، فڕۆكە جەنگییەكان بە ١٠ مووشەك بنكە و‌ بارەگاكانی داعشانیان لەنێو شنگال پێكا و گورزێكی گەورەیان لێ وەشاندن.

فەرماندەی لیوای 12ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (عێزەددین سەعدو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان درەنگانی دوێنێ شەو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، زیاتر لە 10 مووشەكیان ئاڕاستەی بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعش كردووە لە گەڕەكەكانی نێو شنگال و، هەموو مووشەكەكانیش ئامانجیان پێكاوە".

عەمید (عێزەددین) دەیشڵێت، لە ئاكامی بۆردوومانەكاندا زیانێكی زۆر بە تیرۆرستانی داعش گەییشتووە كە لە نێو گەڕەكەكان بنكە و بارەگاكانیان زۆربەی تێك داوە و تیرۆریستان كوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام تا ئێستا ئاماری تەواو لە بەردەستدا نییە تەنیا لە رێگەی جیهازەكانیانەوە دەیانگوت كە حاڵیان خراپە.

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار