دزه‌یى، لێدوانێكى ئارام شێخ محه‌ممه‌د ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.. پێشنیازێكیشی بۆی هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- له لێدوانێكى تایبه‌تدا، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لێدوانێكى (ئارام شێخ محه‌ممه‌د) جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه گوتوویه‌تى گوایه (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیران عێراق پێى ڕاگه‌یاندووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نایه‌وێت نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى نێوان هه‌ردوو شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرالى عێراقدا، به‌شدار بن، ''جارى یه‌كه‌میش نییه ئه‌و ئیدیعایه ده‌كات!.''
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ش (دزه‌یی) بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت ڕوونى كرده‌وه: ''تا ئێستا نه كات و نه كارنامه‌ى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا دیارى نه‌كراوه و، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا ئاره‌زووى خۆیان بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه و دهسپێكردنهوهى گفتوگۆكان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان نیشان داوه و، هه‌رچى له‌وه زیاتر ده‌گوترێت، ته‌نیا قسه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه.''
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: ''زۆر جارى دیكه‌ش به‌ڕێز (ئارام شێخ محه‌ممه‌د) به ناوى به‌ڕێز (عه‌بادی)یه‌وه قسه‌ى كردووه و بۆ ڕاستى و دروستیى قسه‌كانیشى، جارێكیان پرسیارى له لایه‌نى كوردى نه‌كردووه؟!.''
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: ''دیاره ئه‌و به‌ڕێز پێى خۆشه ببێته گوته‌بێژى به‌ڕێز (عه‌بادى)، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م واز له پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بهێنێت و، ببێته گوته‌بێژ و ده‌مڕاستى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.''




