كه‌سكێ.. ژماره‌یه‌ك تیرۆریست و چه‌كی قورسی داعش له‌ناو بران

هه‌ولێر-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، تیرۆریستانی داعشانیان كردنه ئامانج و وێرای پێكانی ژماره‌یێكیان، هه‌ندێ له چه‌كی قورسیشیان تێك شكێندرا.
سه‌عات(3:30) خوله‌كی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعشانیان له هه‌ردوو ناوچه‌ی گوندی(وایلی) و (سایلۆی وایلی) له ڕۆژئاوای كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له ناوچه‌كه كۆی كردوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانانه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو چه‌كی قورس له جۆره‌كانی(كاتیۆشا) و (هاوه‌ن)ی داعش و له‌ناو براون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداریشیان لێ كوژراون و برینداریشیان هه‌ر زۆر بوونه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زانیاریی ته‌واو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دروستی كوژراو و بریندارانیان نه‌زانراوه.




