لەم ڕۆژانەدا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته كار
__2015_10_24_h16m37s46__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند بەم نزیکانە زانكۆلاین ده‌كه‌وێته كار و، گشت كاره‌كانیشی ته‌واو كراوه.
دیارە له ڕێكه‌وتی (16)ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی پەروەردەوە ئەنجامەكانی قۆناغی ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئامادەییی ڕاگەیاند؛ بۆ دڵنیایی لە نه‌بوونی ناوی دووبارە و نەهێشتنی کەموکووڕی لە لیستەکاندا کاری پێداچوونه‌وه و وردبینی له ناوی ده‌رچووان ده‌ستی پێكردووه؛ ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان گەیێندرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌كان له پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی (12)ـی ئاماده‌ییدا دابه‌ش كرا.
سه‌باره‌ت به دوایین هه‌نگاوه‌كانی ڕەوتی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، عه‌باس ئه‌كره‌م گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و، توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: له وه‌زاره‌تدا هەموو هەوڵێکمان گرتووەتە بەر بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا (زانكۆلاین) كارا بكرێت، به‌و مه‌به‌سته‌ش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كۆتایی به پرۆسەی دانانی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ)ی بۆ سه‌رجه‌م دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تەواو کرد، ئەمڕۆ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (24/10/2015) ئاراستەی پەروەردەی گشتی پارێزگاكانی )هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە) و، ئیداره‌ی (گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچووانی پۆلی (12)دا دابه‌ش بكرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی كرد كه خۆیان، یان كه‌سی متمانه پێكراو ڕابسپێرن سه‌ردانی ئاماده‌ییه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ)، هه‌روه‌ك ده‌رچووان داوایشیان لێ كراوە (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) لای خۆیان بپارێزن و، بەهیچ كه‌سێكی دیكه‌ی نه‌ده‌ن، جگه له‌وانه‌ی كه جێگه‌ی متمانه‌یانن، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن بڕۆنه ناو سیسته‌می (زانكۆلاین) و، فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
سەبارەت بە واده‌ی ڕاگەیاندن و کاراکردنی (زانکۆلاین) عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: تا چەند ڕۆژی دی وێبسایتی (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و، ئینجا ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/2459




