شهقامی '120مهتری'ـیەکەی ههولێر، سەدا٧٠ـی تهواو بووه و، له وادهی خۆیدا تهواو دهکرێ

ههولێر -KDP.info- ئەگەرچی قهیرانی دارایی كاری کردووەتە سهر پڕۆژهكان، بهڵام شهقامی '120مهتری'ـیەکەی ههولێر، کە ڕێگای ههولێر ـ مووسڵ و، ههولێر ـ شهقڵاوه دەگەیێنێتەوە یەک، سەداحهفتای تهواو كراوه و پڕۆژهكهیش بهردهوامه و له وادهی خۆیدا تهواو دهبێ.
لە سەروەختی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی خێراڕێگەکەی 120مەتری، کە تا ئێستا سەداحەفتای لێ جێبەجێ کراوە، نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ستاییشی 'گروپی کۆمپانیاکانی هێمن'ـیان کرد کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، بێوچان خەریکی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەن و، بە کوالێتییەکی تەواو و، مەرجی ئەندازەوانی، کارەکەی خۆیان دەکەن.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا تاهیر عەبدولا جێگری پارێزگار و سامان محەمەد، 'شارەوان'ـی هەولێر و بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی شارەوانی و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکەیش ئامادە بوون؛ جا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەو پرۆژە گرنگە بوون، کە بەشێکی سەرەکیی بازنە 120مەترییە تازەکەی هەولێرە و دڵنیایی تەواویان وەرگرت لە تەواوبوونی پڕۆژکە لە کات و وادەی خۆیدا.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ڕایگەیاند کە تا ئیستا سەداحەفتای پرۆژەکە بەئاکام گەیشتووە؛ دیارە ئەو جادەیە نزیکەی شانزە کیلۆمەترە و، بە گوژمەی 143ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت؛ شەش چوارڕیانی گەورەی تێ دەکەوێت و، چوار بنپرد (ئەندەرپاس) و، چوار سەرپرد (ئۆڤەرپاس)ـیشی لێ دروست دەکرێت؛ لەگەڵ سیستەمی ڕووناکی و، شەقامی سەرەکییەکەی هەولێر ـ مووسڵ و، هەولێر ـ شەقلاوە پێک دەبەستێەوە و، خزمەتێکی زۆری ڕەوتی هاتوچۆی شاری هەولێر و، تەواوی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی ئەم سنوورە دەکات و، شەقامێکی 'خێراڕەو'ە و کێشەی چڕەبەندان (ترافیک)ـی نابێت. جەختیشی کردەوە کە وەکو چاوەڕوان دەکرێت سەرەڕای ئەو بارودۆخە نالەبارەی دارایی و، گرفتەکانی پێنەدانی وام (پێشینە)ی شایستە بە بەڵێندەر، پرۆژەکە لە وادەی خۆی واە لە کۆتایی سالی 2016ـدا تەواو دەبێت و، دەیشبێتە شاکارێکی تازەی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەولێری پایتەخت.




