٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌شاره‌تی: گێره‌شێوێنییه‌كانی تاقمەكەی نەوشیروان، حاشاهه‌ڵنه‌گرن

سەرچاوە: KDP.info
ئێن ئاڕ تی، یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ بوو كه‌ به‌ هۆی هاندانی به‌ توندوتیژی تۆمه‌تباره‌.

هەڵەبجە-KDP.info-  ئەندامێی سەركردایەتیی پارتی دەڵێ، پارتی بە دەیان بەڵگەی لایە كە تاقمەكەی نەوشیروان، چەند مانگێك بەرلە توندوتیژییەكان خەڵكیان هان داوە بۆ ئەم پشێویانە و، ئەمە شتێك نییە حاشاهەڵگر بێت.

(فازل بەشارەتی‌) هه‌روه‌ها گوتی، ئەوەی تاقمەكەی نەوشیروان كردیان، هاندان و بەگژدادانی خەڵكی كوردستان بوو لەگەڵ یەكتر، زۆریش بەلایانەوە دەستكەوتێكی گەورە بوو كە خەڵكی كوردستان خوێنی یەكتر بڕێژن.

(هوشیار عەبدوڵڵا)ی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە به‌غدا، رایگەیاندووە، گوایە "بەڵگەیان لایە پارتی خۆی لەپشت ئەو كارە توندوتیژانەوەیە كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراون‌ و، پارتی خۆی ئەم پشێویەی ناوه‌ته‌وه‌، بە ئامانجی ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەسوتاندنی تۆمەتبار بكات.

لەمبارەیەوە (فازل بەشارەتی‌) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(هۆشیار عەبدوڵڵا) و تاقمەكەی نەوشیروان مستەفا، له‌بری ئه‌وه‌ی تەنها پرۆپاگەندە بكەن، به‌هێنده‌ی ئەوەیش تێگەیشتنیان لەباری سیاسیی هەرێم هه‌بایه‌ زۆرێك لە گرفتە سیاسییەكانی هەرێم چارەسەر دەبوون، نه‌ك كارێك بكه‌ن ئاشوب و تێكدان و بارەگا سووتاندنی لێ بكەوێتەوە.. پارتی بە دەیان بەڵگەی لایە كە تاقمەكەی نەوشیروان چەند مانگێك بەرلە توندوتیژییەكان خەڵكیان هان داوە بۆ ئەم پشێویانە، ئەمە شتێك نییە بتوانن حاشای لێ بكه‌ن."

(بەشارەتی‌) روونی كردەوە "گۆڕان بە گشتی بە راگەیاندنە حزبی و سێبرەكانییەوە وەكو باندێكی پرۆپاگەندەچی كاریان كردووە نەك وەكو راگەیاندنی حزبی و سیاسی و ڕێكخراو، كه‌ بیانه‌وێ خزمەتێك بە بیروڕای سیاسیی خەڵكی كوردستان بكەن. ئەوەی تاقمەكەی نەوشیروان موستەفا كردیان، هاندان و بەگژدادانی خەڵكی كوردستان بوو لەگەڵ یەكتر، زۆریش بەلایانەوە دەسكەوتێكی گەورە بوو كە خەڵكی كوردستان خوێنی یەكتر برێژن."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دووپاتی كردەوە "پارتیی دیموكراتی كوردستان سیاسەتێكی سەركەوتووانەی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان پەیرەو كرد، بەوەی كە ئەوان خەڵكیان هان دا، بەڵام پارتی شەڕەكەی لەناو خەڵك دوور خستەوە، پارتی كردی بە شەڕی سیاسەت و خودی حزبە سیاسییەكان. كەواتە پارتی زۆر بەلایەوە موسیبەت بوو كە خەڵكی كوردستان خوێنی یەكتر برێژن، ئەم سیاسەتەی پارتی زۆر سەركەوتوو بوو، هەموو دیاردە دزێوەكانی گۆڕانی خستە پێش چاوی خەڵكی كوردستان. چونكە كە پارتی بڕیاری دوورخستنەوەی گۆڕانی دا لە كایەی سیاسی، ئەوا ئاشوبەكان بە رێژەی هەشتا لە سەد كەمی كرد."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار