نێچیرڤان بارزانى، باس له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی حه‌ویجه ده‌كات.. به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره ئاڵۆزه، به‌رز ده‌نرخێنێ

هه‌ولێر-KDP.info- وێرای سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و هاوڕێیانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه و، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانن، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، ئێمه به‌ڵێنی هه‌ر پێشمه‌رگه و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكاییی زۆر ئازا، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره ئاڵۆزه، به‌رز ده‌نرخێنین. ئه‌وان ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه تا خه‌ڵكی دیكه بژین و سه‌ربه‌ست بن. سوپاسی خۆبه‌خشیتان ده‌كه‌م.
ده‌قی لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
ڕۆژی 22/10/2015 هێزی پێشمه‌رگه‌مان، به پشتگیریی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی، له حه‌ویجه ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجام دا بۆ ڕێگرتن له ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش كه ده‌یویست ژماره‌یه‌ك ڕفێندراو كۆمه‌ڵكوژ بكات. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه جه‌ربه‌زانه ژیانی 69 مرۆڤی ڕزگار كرد. به‌داخه‌وه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی ژیانی له ده‌ست دا و چوار پێشمه‌رگه‌مان بریندار بوون.
به ناوی حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لی كوردستانه‌وه له ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و هاوڕێیانی ئه‌و سه‌ربازه ئازایه ده‌كه‌م و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌خوازم. ئێمه به‌ڵێنی هه‌ر پێشمه‌رگه و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكاییی زۆر ئازا، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره ئاڵۆزه، به‌رز ده‌نرخێنین. ئه‌وان ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه تا خه‌ڵكی دیكه بژین و سه‌ربه‌ست بن. سوپاسی خۆبه‌خشیتان ده‌كه‌م.
سوپاسی بێپایانی پشتگیریی سه‌ربازی، سیاسی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كه‌ین له شه‌ڕماندا دژی داعش. به پشتگیریی هاوپه‌یمانانی نزیكمان، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و تێرۆریستانه‌دا زاڵ بین كه به ناوی ئیسلامه‌وه هه‌ڕه‌شه له شێوه‌ی ژیان و ئازادیمان ده‌كه‌ن، له كۆتایشدا هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وین.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به پاراستنی گه‌ل و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی و ڕزگاركردنی پێشمه‌رگه ڕفێندراوه‌كانمان. به خۆڕ‌اگرى و پشتگیریی هاوبه‌شانی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی، ده‌توانین و پێمان ده‌كرێت شكست به‌م ڕێخراوه تێرۆریستیه بهێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2015




