گفتوگۆی زیاتری دهوێ.. بهتهنیا دانانی 17%ی بودجە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بهس نییە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم ھەفتەیە پرۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان وپێشبینی دەکرێت رۆژی سێ شەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، جەختیشی کردەوە، ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێم دەچێتە بەغدا.
ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کرا، بڕیارە ئەم حەفتەیە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و گفتوگۆی لهبارهوه بکرێت و پەسەند بکرێت، چونکە مەبەستمانە زوو پەسەند بکرێت.''
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، دووشەممەی ئهم حهفتهیه دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا و رۆژی سێشەممەیش یەکەم کۆبوونەوەی ئەم حەفتەیە ئەنجام دەدرێت و، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکرێت.
بهپێی زانیارییهكانی (نەجیب)، بڕیارە ئەم حەفتەیە شاندی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و، وهك ئهو پهرلهمانتاره دهڵێ، بهتهنیا دانانی 17%ی بودجە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بهس نییە و، پێویستە ھەرێم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات بۆ چۆنیەتیی خەرجکردنی بودجەی ھەرێم، چونکە لە ساڵی 2015یش 17%ی بەشەبودجەی ھەرێم لە یاسای بودجە دانرابوو.
بڵند ئیبراھیم




