٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌مزووانه‌ جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەكان كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیار بوو سبه‌ی 25ی تشرینی یەكەم، كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كورستان و سەرۆكی لیژنەكان بەرێوە بچێت، بەڵام چونكه‌ پشووی فەرمییە، وه‌ك سەرۆكی لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، كۆبوونەوەكە دواخرا و بڕیار وایه‌ به‌مزووانه‌ كۆبوونه‌وه‌ك ساز بدرێت.

(ڤەمان فەیسەڵ) سەرۆكی لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، یەكێك لە ئەركەكانی (جەعفەر ئێمینكی) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەومەبەستەی لیژنەكان دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە. هه‌ڵبه‌ته‌ بڕیار بوو سبه‌ی 25ی تشرینی یەكەم كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كورستان و سەرۆكی لیژنەكان بەرێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ پشووی فەرمییە لە سەرانسەری هەرێم، كۆبوونەوەكە دواخرا. بریاریشە لە زووترین كاتدا كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت.''

ئەم پەرلەمانتارە دووپاتی كردەوە كە "داینەمۆی بەڕێكردنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان لیژنەكانی پەرلەمانن، كۆبوونەوەی پەرلەمان و دروستكردنی راپۆرت و نووسینەوەی پرۆژەیاسا و چەندین ئەركی تر لەلایەن لیژنەكانەوە ئەنجام دەدرێت. بۆیە هەر كەموكوڕییەك لە لیژنەكان دروست بێت ئەوا كۆی پەرلەمان خەلەلی تێدەكەوێت؛ پەرلەمان ناتوانێت هیچ كارێك بكات كە پێشتر لیژنەی تایبەتمەند كاری لەسەر نەكردبێت. بۆیە دەبێت ئەم لیژنەنانە بەكار بخرێنەوە، چونكە خودی لیژنەكان بۆخۆیان پەرلەمانێكی بچووكن."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار