چواره‌مین ساڵیادی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان ده‌كرێته‌وه

وان-KDP.info- ئه‌مڕۆ 4 ساڵ به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بومه‌له‌رزه كه له شاری وانی دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه به هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی و هه‌زاران خانوو و باڵاخانه‌یش له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كرد. ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هه‌رگیز ناسڕێته‌وه و، وه‌كو یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵ یادی ده‌كرێته‌وه.
له به‌رواری 23ی ساڵی 2011ـدا سه‌عات 1 و 41 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 7.2 له شاری وانی دا و بۆ ماوه‌ی 25 چركه ئه‌و شاره‌ی له‌قاند، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 279 هاووڵاتی و 300ی دیكه‌یش بریندار بوون.
بومه‌له‌رزه‌كه له‌ناو شاری وانی دا، به‌ڵام له چه‌ندین شاری دیكه‌ی توركیا هه‌ست به‌و بومه‌له‌رزه‌یه كرابوو وه‌ك (هه‌كاری، ئاگری، ئه‌رزۆم، شانلی ئورفا، مووش، سیرت، باتمان، ماردین)، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێرانیش هه‌ست به‌و بومه‌له‌رزه‌یه كرابوو، بۆیه به یه‌كێك له بومه‌له‌رزه هه‌ره گه‌وره‌كان له مێژووی توركیادا ناوزه‌د كرا.
جگه له‌وه‌ی زیانی گیانی به دوای خۆیدا هێنا، ده‌یان باڵاخانه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا كرد به یه‌ك و چه‌ندین باڵاخانه‌ی هاووڵاتیان كه تێیدا نیشته‌جێ بوون رووخا و هه‌زاران خه‌ڵك كه‌وته سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها هێڵی ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێتیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بچڕانی به خۆیه‌وه بینی.
حكوومه‌تی توركیا زوو به پیر هاووڵاتیانه‌وه چوو، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر رووخانی باڵاخانه‌كانیان كه‌وتبوونه سه‌ر شه‌قام و، خێمه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ بردن و هه‌روه‌ها له رووی جلوبه‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه‌یش توانی كۆنتڕۆڵی باردودۆخه‌كه بكات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له رووی داراییه‌وه هاوكاریی شاری وانی كرد و، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌مپین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی وه‌كو خواردن و جلوبه‌رگ و به‌تانی پێك هێنرا، بۆ زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه و له‌و رووه‌یشه‌وه چه‌ندین كامیۆنی یارمه‌تی بۆ وان ره‌وانه كران.
كارزان گلی





