كه‌مال كه‌ركووكی: 256 خێزان و 173 کەس خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە
__2015_10_23_h17m39s50__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (د. کەمال کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک رایگەیاند " لەماوەی 10 رۆژی رابرد 256 خێزان و 173 کەس لە سنووری رۆژئاوای کەرکووکدا خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام تا ئێستا لەبەر هۆکاری ئەمنی، رێگەیان پێنەدراوە بێنە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان".
له‌میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكدا به‌سه‌دان خێزان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و پێوه‌ست به‌م پرسه‌یش به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك (كه‌مال كه‌ركووكی) رایده‌گه‌یێنێ :"لەماوەی 10 رۆژی رابرد 256 خێزان و 173 کەس لە سنووری رۆژئاوای کەرکووک خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام تائێستا لەبەر هۆکاری ئەمنی، رێگەیان پێنەدراوە بێنە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو کەسانە لەنێوان سنووری پێشمەرگە و داعش راگیراون، لەبەرئەوەی پێشتر لەنێویاندا چەند ئەندامێکی داعش دەستگیرکرابوون و گوماندەکرێت هێشتا ئەندامی داعشیان لەنێودا هەبێت، ئەمەش وادەکات رێگەیان پێنەدرێ بێنە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان".




