له‌گوێڕ پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی تێك شكاند

گوێڕ-KDP.info- داعش له‌میحوه‌ری گوێڕدا هێرشی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام به‌زووی به‌رپه‌رچدرانه‌وه و دوو ته‌رمی داعشانیش جێماون.
سامی هه‌ركی جێگری فه‌وجی 3ی سه‌ر به لیوای 91 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، شه‌وی رابرد سه‌عات دوو تیروریستانی داعش له سنووری گوێڕدا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان له‌گوندی (گعتلی) به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانمان بوێرانه لێیان هاتنه ده‌ست و زیانێكی زۆریان له دوژمن دا و دوو ته‌رمیشیان لێ جێماون.




