له‌سنووری باشیكدا 3 مۆڵگه‌ی دیكه‌ی داعش وێران كران

باشیك-KDP.info- له‌سنووری باشیكدا له‌دوێنه‌وه تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومان ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی ئامارێكیش 5 داعش كوژران و سێ مۆڵگه‌یشیان لێ وێران كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له‌دوێنه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشانیان له‌سنوورى میحوه‌رى باشیك بۆردومان كردووه و سێ بنكه‌ى تیرۆریستانیان به‌ته‌واوی وێران كردوون؛ ئه‌و ئاماره‌ی كه تا ئێستا به‌رده‌سته پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه پێنج داعش له‌و مۆڵگانه‌ی بۆردومان كراون كوژراوون و دۆ دۆشكه‌یشیان لێ تێك شكێنراوه.




