"ئێنئاڕتی و كهیئێنئێن، لهبهر نانهوهی پشێوی و تێكدانی سهقامگیری داخراون"

ههولێر-KDP.info- (د. دیندار زێباری) سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرای كرد كه، ههردوو كهناڵی ئێنئاڕتی و كهیئێنئێن، بهبێ لۆگۆ تایبهتەکەی خۆیان، له ههولێر چوونهته نێو خهڵكهوه و، بهمهبهستی نانەوەی پشێوی و شلهژاندنی خهڵك و تێكدانی ئارامی و سهقامگیری چاوپێكهوتنیان ئهنجام داون، بۆیه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ڕێوشوێنێکی 'ئیحتیرازی'، نووسینگەی ئەو دوو کەناڵەیان لە هەولێر بە شێوەیەکی کاتی داخستووە.
(د. دیندار زێباری) سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سهبارهت بهداخستنی نووسینگەی هەولێری کەناڵی (KNN) و (NRT)، له وهڵامی ڕپۆرتێكی هیمن ڕایتس وۆچدا، دووپاتی کردەوە، بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان نووسینگەکانی(KNN) و (NRT) لە هەولێر داخراون، بە هۆی پێشێلکردنی یاسای ڕۆژنامەوانی و ڕێنماییەکانی فریکوێنسی پەخشکردن؛ چونکە پەیامنێرەکانیان بەبێ لۆگۆی تایبەت بە کەناڵەکەیان چوونەتە ناو خەڵکهوه و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خەڵکی هەولێرئەنجام داوە، بۆ نانەوەی پشێوی و شڵەژاندانی خەڵک و تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی شار و بەپێی یاسایی نەهێشتنی تیرۆر، هاندانی خەڵک و نانەوەی پشێوی، ئهم كارهیان ڕێگاخۆشکەرە بۆ کاری تێکدرانە، ههڵبهت ئەمە لە کاتێکدا کە تیرۆریستان چەند کیلۆمەترێک لە شاری هەولێرەوە دوورن و، دەستخۆشیشیان لە ئاژاوەنانەوە و تێکدانی ئارامیی هەرێمی کوردستان کردووە و، گێرەشێوێنانی بە 'مجاهید' ناوزەد کردووە!
(دیندار زێباری) دهیشڵێ، "ئهو كارهی ئهو دوو كهناڵه له ههولێر كردوویهتی ڕەنگە کاریگەریی دەروونی لەسەر کەسوکاری پێشمەرگە و شەهیدەکان هەبێت کە بە درێژایی زیاتر لە (1000) کیلۆمەتر لە بەرانبەریان وەستاون و، تا ئێستایش زیاتر لە (1300) پێشمەرگە گیانی خۆیان کردووهتە قوربانیی خاکی کوردستان و لە شەڕی تیرۆردا شەهید بوون و، (8000) پێشمەرگەش بریندار بوون، بۆیه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ڕێوشوێنێکی ئیحتیرازی نووسینگەی ئەو دوو کەناڵەیان لە هەولێر، بە شێوەیەکی کاتی داخستووە و هیچ یەکێک لە ستافەکانیان دەستگیر نەکراون، تەنانەت ژیانیشیان پاراستوون، چونکە ئەگەر نووسینگەکانیان دانەخرابایە، ڕەنگە دەزگا ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی پاراستنی ستافەکانیان لە هێرشی خەڵک لە دەست دابایە و ژیانیان بکەوتایەتە مەترسییەوە و، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕووداوانەی لە سلێمانی ڕووی دا؛ چونکە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر و نوێنەرایەتیی وڵاتان و کۆنسووڵگەرییەکانیان و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراو و ئاژانسەکانی تر، بارەگایان لە هەولێرە، لە هەمان کاتدا دەیان کۆمپانیای وەبەرهێنانی بیانی لە هەولێر هەن".




