٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"كورد كلیلی رزگاربوونیه‌تی..عێراق ڤێتنامێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ له‌مێدیاكانی جیهانه‌وه‌ سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر كورد نووسراون كه‌ یه‌كه‌میان، پێوه‌ست به‌ هاوپه‌یمانێتی كورد و ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌دووه‌میشیاندا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌مه‌ریكا و كورد بۆ سه‌ر داعش‌ بایه‌خی پێدراوه‌ و؛ سێیه‌میشیان پێوه‌ست به‌ به‌ڵێنه‌كانی داود ئۆغلۆیه‌ بۆ كوردانی باكووری كوردستان.

یه‌كه‌م: رۆژنامه‌ی سالۆن نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ هاوپه‌یه‌مانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد دا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین پته‌وتر بكات، چونكه‌ له‌ئه‌گه‌ری بێده‌نگبوونی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا رووده‌ده‌ن، ئه‌وا به‌ شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌زووی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورده‌كان پته‌وتر نه‌كا ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌مان چاره‌نووسی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ڤێتنام تووشی هات، چونكه‌ دۆخێكی نه‌خواستراو له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ده‌ستی وڵاتگه‌لێكی دیكه‌ به‌سه‌ر عێراقدا زاڵه‌، تاكه‌ كلیلیش بۆ چاره‌كردنی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ته‌نیا پته‌وكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌تی له‌گه‌ڵ كورده‌كان.

دووه‌م: پێگه‌ی جامایكا ئۆپسێرڤه‌ر له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ هێزێكی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا كردیه‌ سه‌ر داعش له‌زیندانییه‌كی نزیك حه‌ویجه‌،‌ باسی له‌ قاره‌مانێتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ و چۆنیه‌تی رزگاركردنی دیله‌كانی ده‌ستی داعش كردووه‌ و رۆڵی كوردی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا‌ به‌ ئازاو بوێر ناو بردووه‌.

سێیه‌م: مێدیاكانی توركیا زومی به‌ڵێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌ته‌ كاتییه‌كه‌ی توركیا داودئه‌حمه‌د ئۆغلۆیان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوردانی ئامه‌د و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان كه‌ گووتویه‌تی ژنتان بۆ دێنم و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین ده‌كات و ناشهێڵی بێكار دابنیشن و كاریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌.

شاو كوردی

هەواڵی پەیوەندیدار