پێشمه‌رگه له گوندی وه‌رده‌كی داعشی ڕاونا

خازر-KDP.info- پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان له گوندی وه‌رده‌كی نزیك خازر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا هێرشێكی داعشانیان تێك شكاند و زیانی گیانی زۆریان له تیرۆریستان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایده‌گه‌ینێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش لە گوندی وەردەکی نزیک خازر، هێرشیان هێنابوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه و به‌زووی تێكیان شكاندوون.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه شكستی برد، رێك له‌وكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی داعشانیان له ته‌واوی ئه‌و مۆڵگانی هێرشیان هێنابوو كرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری داعش كوژراون و دواتر زیانه‌كانیش به ئامارێك ده‌خرێنه ڕوو.




