تهقینهوهیهك لە خورماتوو شههیدێك و 29 برینداری لێ كهوتهوه

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگهیاند، ئەم ئێوارەیە لە گەڕەکی عەسکەریدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقیەوە و هاووڵاتییهك شههید بوو و، 29ی دیكهیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە لە گەڕەکی عەسکەریدا شیعەکان خێمەیان ھەڵداوە و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەم عاشوورایە کە سبەینێیە؛ ئەم ئێوارەیە خۆکوژێکی پیکابسوار خۆی بە خهڵكهكهدا تهقاندووەتهوه؛ هاووڵاتییهكی كورد شەهید بووە و، 29 كهسیش بریندار بوونە."
دەیشڵێ، ھاووڵاتییە کوردەکە بە ڕێبواری بەوێدا چووە و، لە ناو خەڵکەکەدا نەبووە.
(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، دوای تەقینەوەکە حەشدیشەعبی و شیعەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیرکردنی ڕێبوارە سوننەکان.
بڵند ئیبراھیم




