٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیویۆرك تایمز: ئه‌مه‌ریكا به ‌هاوكاریی كورده‌كان 70 دیلی ده‌ستی داعشی ڕزگار كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info-  ڕۆژنامه‌ ئەمەریکاییەکەی نیویۆرك‌تایمز ڕایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌مەریكا به‌ هاوكاریی هێزە كوردێک (هێزێکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان)، توانیویانه‌ له‌ نزیك حه‌ویجه‌دا 70 بارمته‌ كه‌ داعش ده‌ستگیری كردبوون، ڕزگار بكەن.

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك‌تایمز ڕایگه‌یاند كه‌، هێزێكی كۆماندۆی ئه‌مه‌ریكا به‌ هاوكاریی هێزێكی سه‌ربازیی كوردەکان له ‌نزیك حه‌ویجەدا‌ هه‌ڵیان‌كوتایه‌ سه‌ر به‌ندینخانه‌یه‌كی داعش و، ئەو 70 بارمته‌یان ڕزگار کرد كه‌ داعش ده‌ستگیریان كردبوون؛ لە ئۆپەر‌اسیۆنه‌‌كه‌دا کۆمەڵە داعشێک تێدا چوون و، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایش كوژرا.

ڕۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه لە سای چه‌ند كۆپته‌رێکی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و، به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بەڕێوە چووە و، سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و كورده‌كان یەک بە یەک له‌ كۆپته‌ره‌وه‌ دابه‌زیونەته‌ سه‌ر شوێنی زیندانیان و، پاسه‌وانه‌ داعشە‌كانیان كوشت و، بارمته‌كانیان ڕزگار كرد.

سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ره‌ی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك لە وەڵامی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌باره‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هه‌واڵه‌كه‌ی نیویۆرك‌تایمزی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگری کراوه‌ له ‌دژ داعش؛ دەیشڵێت دوایی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه ‌ڕوو.

ئه‌م هێزه‌ كورده‌ی كه‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ناوی هێناوه‌، هێزێکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان بوون كه‌ توانیان له‌ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا بگه‌نه‌ نێو قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستان و توانیان دەست بەسەر زیندانی سەرەکیی داعشدا بگرن کە دەکەوێتە حەوت کیلۆمەتریی باکوری حەوێجە و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئاكامه‌كه‌ی پێكاو زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژران و 6 تیرۆریستیش ده‌ستگیركران.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار