٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌به‌ر شه‌ڕی ڕه‌مادی، 409 خێزانە ئاوارەی دی گه‌یشتنه‌ سۆران

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  لەو دوو حەفتەیەدا لەبەر شەڕی ڕزگاركردنی ڕه‌مادی و دەوروبەری، زیاتر لە 409 خێزان ڕایان‌کردووەتە دەڤەری سۆران و، وا ئاوارەی زیاتریش بەڕێوەیە؛ بە گشتی دەڤەری سۆران 20هەزار ئاوارە زیاتریشی لێیە.

(عەباس ئەمیر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەو دوو حەفتەیەدا لەبەر شەڕی ڕه‌مادی و دەوروبەری، زیاتر لە 409 خێزان ئاوارە بوونە و، ئاساییش ناوەكەیانی بۆمان ڕەوانە كردووە؛ وا ئاوارەی زیاتریش بەڕێوەنە."


گوتیشی: "لەوەتی داعش هاتووە، نزیکەی 4000 خێزانە ئاوارە (20هەزار زیاتر)، پەنایان هێناوەتە هەرچوار شارۆچكەی دەڤەری سۆران؛ ئێمەیش وەك حكوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوەكانی دیكە، بەردەوام هاوكاری بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش دەكەین، دوێنێیش هاوكاریمان بەسەر 750 خێزاندا دابەش كرد."


(ئەمیر) ئاماژەیشی دا: "هیچ كەمپێكی وەها لە دەڤەری سۆراندا نییە تا ئەو ئاوارانەی تێدا نیشتەجێ بكەین، بۆیە زۆربەی ئاوارەكان لە شوێنە گشتییەكاندا نیشتەجێ بوونە، یان لە سۆراندا خانوویان بە كرێ گرتووە، ئەوەیش كێشەیەكی زۆری بۆ ئێمە دروست كردووە، ئەگەر كەمپێك لە ناوچەكەدا هەبووایە، هەموو ئەو ئاوارانەمان لەو كەمپەدا نیشتەجێ دەكرد، بۆیە داواكارین هەرچی زووە كەمپێك لە ناوچەكەدا بكرێتەوە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار