پنتاگۆن و كۆنگرێس له‌پێدانی چه‌كی قورس به پێشمه‌رگه هاوڕان
__2015_10_22_h16m2s18__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، وا ده‌كات كورد ڕاسته‌وخۆ هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له ئه‌مریكاوه پێ بگات و، ئێستاکەیش له‌نێو نێوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی ده‌بێ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ.
وەختی خۆی ماڵپه‌ڕی سپۆتنیك ئه‌وه‌ی خسته‌بووه ڕوو كه ،له پڕۆژه‌یاسای به‌رگریی نیشتمانیی ساڵی 2016ـدا واتە ئێن‌دی‌ئه‌ی‌ئه‌ی، داوا له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی پێنتاگۆن كراوه، له شه‌ڕی داعشدا، ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه بنێرن.
ماك تۆرنبێری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته سه‌رۆك و سوپا بۆشه‌ڕی داعش چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه.
دەیشڵێت: "یه‌كه‌م جاره كورد ببێته به‌شێك له پڕۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌مریكا و داوا بكرێت پێنتاگۆن چه‌ك بۆ كورد بنێرێت؛ نزیكه‌ی مانگێكه، به تایبه‌ت دوای ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له شه‌ڕی سووریا و هێرشكردنه سه‌ر داعش له نێو سووریا، ئه‌مریكاش كه‌وتووەته خۆی و پلانێكی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی. به‌پێی میدیا ئه‌مریكاییه‌كان بێت، كورد له‌و پلانه‌دا بۆ له‌نێو بردنی داعش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه و، بۆ شه‌ڕه‌كه‌یش به چه‌كی قورس هاوكاری ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، چه‌ند ڕۆژێكه ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا، داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان كورد ته‌نیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ربازی سه‌یر نه‌كات، به‌ڵكو له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاری بێت، چونكه كورد هاوپه‌یمانێكی نموونه‌یی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها به گوته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكی بۆ ماڵپه‌ری سپۆتنیك، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌غدا بۆ شه‌ڕی داعش هاوكاریی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه ناكات، ئه‌وكات واشنتۆن ڕاسته‌خۆ چه‌ك ده‌داته كورد و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ده‌درێته سوپا و ئیداره‌ی ئۆباما ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بده‌نه كورد.
دوێنێ چوارشه‌ممه، سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا پرۆژه یاسای به‌رگریی نیشتمانی‌یان به ده‌نگی زۆرینه په‌سه‌ند كرد.
په‌سه‌ندكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌گه‌ڵیدابوون، به‌شێكی پلانه‌كه‌ش ناردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌كه بۆ كورد.
به‌گوێره‌ی لێدوانی سیناتۆر ڕێند پاڵیش بێ كۆمارییه‌كان كه ئێستا زۆرینه‌ی كۆنگرێسن له‌گه‌ڵ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه‌یش به‌جێدی كاری بۆ ده‌كرێ چونكه ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی كه ده‌بێ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ.




