"ههدهپه لهم حاڵهتهدا دهچێته هاوپەیمانێتی لهگهڵ ئهكهپه یان جهههپه"
__2015_10_21_h18m17s24__LB.jpg)
ئانكارا -KDP.info- (سەلاحەدین دمیرتاش) دهڵێ، ئەوان وەکو هەدەپە لە دوای هەڵبژادنی 1ـی نۆڤەمبەردا، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستی بە حکوومەتی هاوپەیمانی بوو، هەدەپە لەگەڵ ئاکەپە یان جەهەپە دەچێتە ناو حکوومەتی هاوپەیمانییەوە.
دمیرتاش لە کاتی سەردانیکردنی دادگەی (چاغلەیان) لە ئیستانبووڵ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی بەست و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە بارەی ئەوەی ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 1ی نۆڤەمبەر بە شێوەیەک بوو کە پێویست بوو حکوومەتی هاوپەیمانی دروست ببێت، ئێوە ئامادەن بەشداری حکوومەتی هاوپەیمانی بکەن؟ لە وەڵامدا دمیرتاش گوتی: "بۆ حکوومەتی هاوپەیمانی ئێمە ئامادەین. لەگەڵ ئاکەپە یان لەگەڵ جەهەپەدا دەتوانین بچینە ناو حکوومەتی هاوپەیمانییەوە. بەڵام ئێمە 3 مەرجمان هەیە کە دەبێت لایەنی بەرامبەر لێمانی وەربگرێ؛ بەدیهێنانی دیموکراسی، عەدالەت و، ئاشتی. هەر پارتێک لە خۆی ڕادیت کە ئەو 3 مەرجە دەستەبەر بکات ئێمە لەگەڵیدا دەچینە ناو حکوومەتی هاوپەیمانییەوە".
ئەم گوتانەی دمیرتاشیش ڕێخۆشکەرێکە بۆ ئەو پارتەی لە دوای هەڵبژاردن مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی بێت، چونکە پێشتر ڕەخنەی زۆر لە هەدەپە دەگیرا بەوەی دەرگەی گفتوگۆ ناکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی.
کارزان گلی




