شاندێكی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕیان به‌سه‌ر كرده‌وه

مه‌خموور -KDP.info- شاندێكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق چوونه میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕ و له‌وێدا ڕۆڵێ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانیان به‌رزنرخاند له پاراستی خاكی كوردستاندا.
بۆ بەرز نرخاندنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانەکان لە میحوەری گوێڕ مه‌خموور؛ ئەمڕۆ شانده‌كی فراكسیۆنی زه‌ردی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق بە سه‌رۆكایەتى خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد سه‌ردانی میحوه‌ری مه‌خموریان كرد و، لەلایەن (نەجات عەلی) بەرپرسی میحوەری مەخموور پێشوازییان لێ کرا؛ دوایی شاندی پەرلەمانی عێراق سەردانی میحوەری گوێڕیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانى سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموور و ئه‌فسه‌رانی میحوه‌رەوە پێشوازییان لێ كرا.
لە دیدارێکدا شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌کانی ئەو میحوه‌رەیان بەرز نرخاند و، ئاماژەیان بە سه‌ركه‌وتنەکانی ئەم دواییەدا کە بووە مایەى شانازی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتان و، ڕۆژانە لە میدیا جیهانییەکان باسیان دەکرێ و، ئاماژە بە قارەمانەتى ودلێری هێزى پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەکان و بە تایبەتى میحوەرى گوێڕ مەخموور دەکرێ و، ئەمەش بووە مایەى شانازی گەلی کورد شاندى مێوان ڕۆلی سیروان بارزانى سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری بەرز نرخاند، كە هه‌ر لە ده‌سپێكی شه‌ردا ڕۆلێکی ئه‌كتیڤ و، كاریگەری لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمه‌رگه لە میحوه‌ر بینیوە و، ئێستا وه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه لە ڕووبەڕبوونەوەى تیرۆریستانى داعش ده‌بینرێ.




