گۆڕان به 'ئهیاد عهلاوی' گوتووه له حكوومهتی ههرێمدا دهمێنینهوه..د. بێریوان خهیلانی: ئهی كهوایه بۆ دهڵێن حكوومهت گهندهڵه!

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، سێ ئەندامە گۆڕانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیرە گۆڕانێك، سەردانی (عەلاوی)ـیان كردووە و، لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەیان دووپات كردبوویەوە ئەوان نایانەوێـت لە حكوومەتی هەرێم بێنە دەرەوە. منیش دەڵێم ئەگەر ناتانەوێ لە حكوومەت بێنە دەرەوە و حكوومەتی هەرێمتان پێ گەندەڵە ئەی بۆ دەتانەوێ لەو حكوومەتەدا بمیننەوە؟!
(د. بێریوان خەیلانی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی (ئەیاد عەلاوی) سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیمان كرد. لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە ڕەوشی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان كرد. (عەلاوی) پشتگیری خۆی لە مانەوەی سەرۆكی هەرێم دووپات كردەوە و جەختیشی لەوە كردەوە كە لادانی (سەرۆك بارزانی) لە پۆستەكەی، هێڵێ سوورە و، كەس ناتوانێت ئەو پۆستە لەئەستۆ بگرێت لە كاتێكدا ئەم هەموو كێشە و قەیران و ئاوارە و شەرە ڕووی لە ناوچەكە كردووە. باسی لەوەش كرد كە ئەمن و ئاسایش و تەناهیی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بۆ هەموو عێراق چونكە چەندین ملیۆن ئاوارەی عێراق لەم هەرێمەدا دەژین و، پەناگەیەكە بۆیان، سنوورێكی بەرفراوانی شەڕی داعشیش لەئەستۆی هەرێمدایە و، بە سەرپەرشتیی جەنابی (سەرۆك بارزانی) زۆر بەباشی بەڕێوە براوە. (عەلاوی) لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازی كرد كۆنفرانسێكی سەران (لووتكە) لە نێوان حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ببەسرێت بۆ ئەوەی بگەونە بڕیاری هاوبەش و، سەرجەم كێشەكان بە شێوەیەكی گونجاو چارەسەر بكرێت."
(خەیلانی) ڕاشیگەیاند: "دوای كۆبوونەوەكەی ئێمە، سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی گۆڕان لەگەڵ وەزیریكی گۆڕان سەردانی (عەلاوی)ـیان كرد و، هەمان بابەتەكانی ئێمەیان قسە لەسەر كردبوویەوە. گۆڕانەكان لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەیان دووپات كردبوویەوە ئەوان نایانەوێـت لە حكوومەتی هەرێم بێنە دەرەوە. باشە منیش دەڵێم ئەگەر ناتانەوێ لە حكوومەت بێنە دەرەوە و، حكوومەتی هەرێمتان پێ گەندەڵە ئەی بۆ دەتانەوێ لەو حكوومەتەدا بمیننەوە؟! تاقمەكەی نەوشێروان دەیانەوێت لایەنی عێراقی بخزێننە ناو كێشەكان."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتیشی: "تاقمەكەی نەوشێروان خۆپێشاندانی هاووڵاتیانیان بەلاڕێدا برد بە پیلانێكی دەرەكی و زۆر مەرامیشیان هەبوو پێی بگەن، بەڵام هەر زوو شكستیان خوارد و ڕاستیەكان بۆ هەموو لایەك بەدەركەوت. ئیستاش گۆڕان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بە لایەنە عێراقیەكان پێشان بدات كە هەرێم ئارام نییە، ئەوەی دەشی كەن تەنها بۆ بەرژەوەندی حزبەكەیانە نەوەك گەلی كورد. بەشێكیش لە لایەنگرانی حزبی دەعوە و، تاقمەكەی مالیكی ئەم دۆخەی هەرێمیان پێ خۆشە و، زۆر بە وردی زانیاری لە گۆڕانەوە وەردەگرن. كۆمەڵێك لایەنی عێراقی و، دەرەكی لە پشت ئەم كارانەی تاقمەكەی نەوشیروانەوەنە."
سەرباز واحید




