هێمن هه‌ورامى: پارتى و ئەوانی لە مەفهومی حوکمڕانی گەیشتوون، کێشەکان چارە دەکەن

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) دەڵێ، پارتى له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كۆى كێشه هەنوکەییەكانه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه تواناى به‌رپرسیاره‌تییان هه‌بێت و له مه‌فهومى حوكمڕانى گه‌یشتبن. گوتیشی، کە کاری لەپێشینەی پارتی بۆ پاشەڕۆژ، چاره‌سه‌ركردنى كێشەی مووچە ده‌بێت.
ئەم بۆ زیاتر ئاگاداربوون له دواپێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه نێوخۆییه‌كانى هه‌رێمى کوردستان، سیمینارێكى سیاسى كراوه بۆ (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى، له‌لایه‌ن ناوچه‌ى مناره‌وه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى له‌و سنووره‌دا ساز كرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى، سه‌ره‌تاى سیمیناره‌كه‌ى به مژده‌گه‌لێكى سه‌ركه‌وتنى سیاسی و نه‌ته‌وه‌یى به ڕابه‌رایه‌تیى پارتى له به‌رانبه‌ر شكستى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه بوونى خۆیان له نائارامیدا ده‌بینییه‌وه ده‌ست پێ كرد.
ئه‌م قسانه‌ى (هه‌ورامى) له كاتێكدایه كه وه‌كو ئاماژه‌ى پێداوه، چه‌ند لایه‌نێك له‌به‌ر دۆڕاوییان له پرۆسه‌ى دیموكراسى و سیاسی‌دا له هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند كارتێكى جه‌ماوه‌رییان به‌كار هێنا، به تێكه‌ڵكێشكردنى مافه ڕواكانى خه‌ڵكى كوردستان و دواجاریش له ڕووى سیاسى و جه‌ماوه‌رییه‌وه شكستیان برد.
هه‌روه‌ها ئه‌م پشێویانه‌ى به به‌رنامه بۆ داڕیژراو وه‌سف كرد و، ئاگاداربوونى پارتى له‌م مه‌سه‌لانه‌ى بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو، كه ئاگادار بووه له‌م پیلانگێڕیانه، به‌ڵام ئاسته به‌رزه‌كه‌ى پارتى ڕێگه نادات هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسییانه‌ى وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن نیشان بدات، (هه‌ورامى) ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پارتییشى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ئارامییه‌ى كه خاڵى هه‌ره له‌پێشه بۆ پارتى
له به‌شێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى کە هاوکات بەرپرسی پیوەندییەکانی دەرەوەیشە، باسى له پاشەڕۆژی هه‌رێمى كوردستان كرد و، ستراتیژیه‌تى پارتى له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئاماده‌بووان شیى كرده‌وه و پێىڕاگه‌یاندن، پارتى له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كۆى كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه تواناى به‌رپرسیاره‌تییان هه‌بێت و له مه‌فهومى حوكمڕانى گه‌یشتبن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و باره قورسه‌ى خه‌ڵكى كوردستان كه له‌یه‌ككاتدا ڕووبه‌رووى تیرۆریستان و نه‌بوونى مووچه‌دا خۆڕاگر بوون، (هه‌ورامى) به‌ڵێنیشی دا، کە خاڵى سه‌ره‌كییان بۆ پاشەڕۆژ، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه ده‌بێت.
هەروەها به وردى باسى له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و، كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و ڕه‌وشه هه‌رێمییه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان باس كرد، هه‌روه‌ها یه‌كریزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به پێویست زانى بۆ ئێستاى كوردستان.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




