ئه‌مەریكا: به‌لای ئێمه‌وە، بارزانی هێشتا سه‌رۆكی هەرێمی كوردستانه

واشنتن-KDP.info- دواجار به ئاشكرا حكوومه‌تی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگی شكاند و، گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ڕایگەیاند،
پەیامنێری رووداو لە واشنتن دەپرسێت ئایا واشنتن (مه‌سعوود بارزانی) هێشتا به سه‌رۆكی شه‌رعیی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت؟
گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا (جۆن كێربی) لە وەڵامدا دەڵێت "له‌كاتێكدا ئه‌م گفتوگۆیانه به‌رده‌وامن، ئه‌و هێشتا ئه‌و رۆڵه جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و به‌سه‌رۆك داده‌نرێت له‌كاتێكدا ئه‌مه به‌رده‌وامه."
ئه‌مەریكا ده‌ڵێت، ده‌ست وه‌رناده‌نه نێوخۆی كاروباری كوردستان. (جۆن كێربی)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا دەڵێت "به دڵنیاییه‌وه بانگهێشت كراین بۆ هه‌ندێك له گفتوگۆكانی سه‌ره‌تا و سوپاسگوزار بووین بۆ ئه‌و ده‌عوه‌تانه و رۆشتین. به‌ڵام دواجار ئه‌مانه بڕیارگه‌لێكن تا سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ناوخۆ بیده‌ن و ئێمه‌ش رێزی ئه‌وه ده‌گرین".
رۆژی دووشه‌ممه له‌رووی پراكتیكییه‌وه، واشنتن شه‌رعیه‌تی (بارزانی) به‌هێزتر كرد، كاتێك باڵاترین ژه‌نه‌راڵی وڵاته‌كه، (جۆ ده‌نفه‌رد)ی نارد له‌گه‌ڵ (سەرۆک بارزانی)ـدا كۆ بببێته‌وه؛ ته‌نانه‌ت پێش سه‌ردانكردنی به‌غدا (ده‌نفه‌رد) سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.




