٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار: من تەندەری پێوەری ئاوی ماڵانم واژۆ نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە تەندەری پێوەری ئاوی ماڵانی بە کەسی نزیک لە وەزیر درابێ و، ڕایدەگەیێنێ، ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە.

دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە گوایە، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار تەندەرى بەستنى پێوەرى ئاو لە هەرێمى کوردستان بە (شوبرا)کەى خۆى دابێت، بەڵام وەک لە ڕونکردنەوەیەکی وەزارەتدا هاتووە، "ئەو قسەیە هیچ راستیێکى تێدا نییە، چونکە مێژوى وەرگرتنى ئەو تەندەرە بۆ پێش دەستبەکاربوونى بەڕێز (نەورۆز مەولوود) وەک وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە".

بەپێی ئەو روونكردنه‌وه‌ى بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنى وەزارەتی شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە و، وێنەیەكی بۆ  ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، هاتووە، "سەبارەت بە دەرچونى تەندەرى بەستنى پێوەرى ئاو لە هەرێمى کوردستان و تەواوکردنى رێکارە یاساییەکانى بۆ کابینەى پێشووتر دەگەڕێتەوە کە بەڕێز(دڵشاد شەهاب) وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، ئەوکات لەلایەن بەڕێزیانەوە واژوو لەسەر ئەو تەندەرە کراوە، دوورونزیک ئەو مەسەلەیە پەیوەندى بە بەڕێز (نەورۆز مەولوود) وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى ئێستا نییە، کەسانێک قسە لەسەر ئەوە دەکەن بەڕێزیان ئەو تەندەرەى بە شوبراکەى خۆى دابێت، بەڵام ئەو قسەیە هیچ راستیێکى تێدا نییە، چونکە مێژووى وەرگرتنى ئەو تەندەرە بۆپێش دەستبەکاربونى بەڕێز(نەورۆز مەولوود) وەک وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە، بۆیە هەر دەزگایێکى راگەیاندن یاخود هەر کەسێک ئەو هەواڵە بەو شێوە ناڕاستە بڵاو بکاتەوە، ئەوا لە رێگەى دادگاوە ئەو پرسەى لەگەڵ یەکلا دەکەینەوە."

نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار