له‌م گونده‌یشدا مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان كران
__2015_10_20_h21m54s48__LB.jpg)
رۆژئاوای دیجله-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ چه‌ندجارێكی له‌سه‌ر یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له‌میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌دا بۆردومان كرد و زیانێكی زۆریان لێدان.
سه‌عات (8:30) خوله‌كی ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له چوارجار ژماره‌یه‌ك له مۆڵگه و باره‌گای داعشانیان له گوندی (عاشق) به‌رانبه‌ر دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله بۆردومان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌ناوچه‌كه كه‌وتوون، له‌ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی ئه‌مشه‌ودا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوونه و چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێكیشیان تێكشكێنراون، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری ته‌واو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانراوه.




