نەوشیروان لەوەتەی هەبووە دژی ئەوە بوو کورد ببێتە دەوڵەت
__2015_10_20_h16m53s51__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "لەوەتەی نەوشیروان هەیە دژی ئەوە وەستاوەتەوە کە گەلی کورد بە ئاواتەکانی خۆی بگات و هەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەت."
(عەلی عەونی) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نەوشیروان مستەفا، بە درێژای مێژووی خۆی بەردەوام نوێنەرایەتیی باڵی عێراقچی لەناو بزاوی ڕزگاریخوازی کردووە، لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش هەموو کاتێک دەیگوت دەبێت ئێمە گرێدراوی عێراق بین و دەست لە مافە ڕەواکانی خۆمان بەردەین، ئەو بەس بۆ ئەوەی تێدەکۆشا کە پۆست وەربگرێت، چونکە ئەو هەموو کات دەیگوت پێویست ناکات کورد ببێتە دەوڵەت، کورد لە چوارچێوەی عێراقدا دەبێت بمێنێتەوە و ئێمە بکەنە وەزیر و چەند شتێکی دیکەمان پێ بدەن، پێی وایە ئەگەر وای گوت تەواو ئەوە دەبێت، ئێمە وەک پارتی شەڕی ئێمە لەسەر خاکی کوردستانە، جوگرافیای کوردستان دیاری بکەین، کە (بارزانی نەمر) شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک دانا، پاشان کێ خاوەن ئەم خاکەیە، بۆیە دەبێت دەوڵەتی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی دان بە سنووری هەرێمی کوردستاندا بنێت، بۆیە شەڕی ئێمە ئەوەیە نەک وەک هی نەوشیروان کە لەسە پارە دەکات."
گوتیشی: "هەر نەوشیروان و چەند کەسێکی دیکە هۆکار بوون کە کورد تا ئێستا بە مافەڕاواکانی خۆی نەگەیشتووە، پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت ئەگەر دار کرمی لە خۆ نەبێت ناڕزێت، ئێستا تاقمەکەی نەوشیروان کێشە لە دوای کێشە دەنێتەوە و خەڵکی پێوە خەریک دەکەن، کە هەموو ئەو شتانەیش درۆیە، وای لە منداڵ کردووە کە دەڵێن دەوڵەت بۆ چییە ئەگەر نەتوانی مووچە بدەی! ئەگەر وایە سەدام حسێن هەموو مانگێک مووچەی دەدا، بۆ خەڵک دژی وەستایەوە و ڕاپەڕی، هەموو شتێک مووچە نییە بەڵام نەوشیروان مێشکی ئەوانەی تێک داوە، ئێمە کاتێک هاتینە سەر حوکم و کوردستانمان وەرگرت وێران بوو، ئێستا هەموو دنیا سەریان بەوە سوڕماوە کە چۆن لەو ماوە کەمەدا هەرێمی کوردستان پێش کەوت."
ڕابین شێروانی




