٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌حمه‌د كانی: سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی كورد و كوردی حەرام كردووه‌..نه‌ده‌بوو محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌مه‌ی بیرچووبا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  ئه‌حمه‌د كانی ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانه‌ی محه‌مه‌د حه‌كیم كه‌ گوتوویه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا پێ له ‌ئه‌رز بدات، 20هه‌زار چه‌كدار په‌یدا ده‌كا له‌ خزمه‌تی دۆخی ئێستای كوردستان نییه‌ و، ده‌شبا بیزانیبایه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی كورد كوردی ته‌حریم كردووه‌.

ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ عێراقی و نیشتمانییه‌كانی  پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لێدوانی   محه‌مه‌د حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەم شێوازه‌ بۆ کەناڵی ڕووداو، خزمەتی دۆخی ئێستای کوردستان ناکات بە تایبەتی کە گوتوویەتی نەوشێروان مستەفا پێ لە ئەرز بدا بیستهەزار چەکدار پەیدا دەکات.

ئه‌حمه‌د كانی ده‌یشڵێ، ئەم قسەیەی بەڕێزیان زەمکردنی نەوشیروان مستەفایە، نەك مەدحکردنی؛ چونکە جێگای پرسیارە کە بۆچی نەوشیروان مستەفا لە ماوەی ساڵ و نیوی  ڕابردوودا سەرەڕای ئەو مەترسییە زۆر گەورە و جیدیەی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان درێغی کردووە لە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئایینی بەشێکی کەمی ئەو چەکدارانەی ڕەوانەی بەرەکانی جەنگی دژ بە داعش نەکردووە، یان بەلایەنی کەمەوە بیست چەکداری ڕەوانەی کۆبانێ بکردبا.

ئه‌حمه‌د كانی ده‌یشڵێت،  محه‌مه‌د حەکیم نەش دەبا ئەوە لە بیر بکا کە جەنابی سەرۆك بارزانی شەڕی کورد کوردی تحریم کردوە دەبێت هەمومان پشتگیری لەو بڕیارەی جەنابیان بکەین.
 

هەواڵی پەیوەندیدار