٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیار بوو ئەم حەفتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بکرێت، بەڵام ئەم حەفتەیە بەشێکی مووچەی خۆی وەرگوتوە و، حەفتەی دابێیش بەشەکەی دیکە مووچە وەردەگرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ وئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر ئێمە وەکو لیژنەی ناوخۆ داوامان کرد لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و ئاسایش مووچەی وەزارەتی ناوخۆش دابەش بکرێت،چونکە ئەمانەش ھێزی ئەمنین وەکو ھێزەکانی دیکە بەردەوام لە ئەرکدانە."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، بڕیار بوو ئەم حەفتەیە لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش وەزارەتی ناوخۆش مووچەی خۆیان وەربگرن، بەڵام ئەم حەفتەیە بەشێکی وەریگرتووە و بەدواداچوونمان کردووە، بڕیارە حەفتەی داھاتوو بەشەکەی دیکەش مووچەی خۆیان وەربگرن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار