ئێمینكی: ههوڵی تهواو دهدهین بۆ گهڕانهوهی تهرمی ئهو كوردانهی لهنهمسا گیانیان سپاردووه
__2015_10_20_h16m5s4__LB.jpg)
ههولێر -KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لهپێشوازی نوینهری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له نهمسا رایگهیاند، كه بهههر شێوهیهك بێ دهبێ تهرمی ئهو پهنابهرهكوردانه بگهڕێنینهوه كه لهنهمسا گیانیان سپاردووه.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/١٠/٢٠١٥ (د. جهعفهر ئێمینكی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەماندا پێشوازیی کرد لە د. مستەفا گۆران نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا.
لەو دیدارە کە بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەووەندی کوردستانی و سەرۆکی لیژنەی وەرزش و لاوان و کۆمەڵە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو.
کارەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ڕەوەندی کوردستانی و بارودۆخی ئێستای پەنابەران لە ئەوروپا بەگشتی و وڵاتی نەمسا بەتایبەتی خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت لە دەرەوە و وڵاتان لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردی لەخۆوە گرت.
د. جهعفهر ئێمینكی وێڕای بەرزنرخاندنی کارەکانی نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی هەرێم لە دەرەوە بە تایبەت نەمسا پشتگیری تەواوی خۆیشی بۆ کارەکانی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمان دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و، نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت لە وڵاتانی ئەوروپا پردێکی پتەوی پەیوەندی دروست بکەن و، سەردانی پەرلەمانی وڵاتانی جیهانی دیموکرات بکەن و، لە نزیکەوە لە ڕەوشی پەنابەران و ڕەوەندی کوردستانی بکۆڵنەوە و کێشەکانیان بگەێننە پەرلەمانی کوردستان و، هاوکات ڕەوشی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانانی جیهان بگەیێنن.
لەبارەی دوا پێشهاتەکانی گەڕانەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی لە ڕێی هەندەراندا سەریان گیانیان سپارد، تەئکیدی کردەوە کە دەبێ هەموو هەوڵێک بدەین تەرمی ئەو پەنابەرانە بگەڕێنینەوە؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمان هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوی کارەکاندا پەرلەمانی کوردستان بایەخی جیددی بە کارەکانی لیژنەی پەیوەندییەکان بدات لە شاندەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەرەوە و، تەواوی پێکهاتە و ئایین و لایەنەکانی تێدا ڕەنگ بداتەوە و، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەرکەوتنی کارەکانیان دووپات کردەوە.




