تا ئێستا 2 هەزار و 213 كوردی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستان رزگار كراون

هەولێر-KDP.info- بەپێی ئامارەكان، تا ئێستا 2 هەزار و 213 كوردی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستان رزگار كراون، بۆ ئەوانەی دیكەیش كە هێشتا ئازاد نەكراون، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.
(هادی دوبانی) بەرپرسی كاروباری ئێزدییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی ئەو ئامارەی لە بەردەستی ئێمەدایە و بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا 2 هەزار و 213 كوردی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستان رزگار كراون، لەوانە 310 پیاون، 837 ئافرەتن، ئەو كچانەی خوار لە 18 ساڵی 522 ئافرەتن، لەگەڵ ئەوەی 542 كوڕ كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییە".
(دوبانی) پێوەست بەو كوردە ئێزدیانهیش كە تا ئێستا ئازاد نەكراون، دەڵێت: "سەرۆكایی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەوانەی كەوتوونەتە دەست تیرۆریستان، رزگار بكرێن".
رابین شێروانی




