٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیێندراودا، سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ(جۆزێف دەنفۆرد)، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، وەهایش بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەس'وود بارزانی)ـیدا کۆ ببێتەوە.

 

سوپاسالاری هاوبەشی ئەمەریکا لەوەتەی ئەم پۆستەی وەرگرتووە، یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات؛ مەبەستی ژەنەڕاڵ(جۆزێف دەنفۆرد)، بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوونە لە دوابەرەوپێشچوونەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لە جەنگی دژ بە داعشدا، کە پێکهێنەری سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فڕۆکەکەی ژەنەڕاڵ(جۆزێف دەنفۆرد)، لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتووەتەوە و، وەها بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا کۆ ببێتەوە.
گوتەبێژێکی بە ناوی سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکاوە دەڵێ، پاش کۆبوونەوەی لە هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراقیشدا کۆ دەبێتەوە و لەگەڵ سەرکردە ئەمەریکاییەکانیش قسە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار