٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەنگە ‌حەفتەی دابێ، کار لەسەر فۆڕمەكانی دامەزراندن بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا دەست بە جیاكردنەوەی فۆڕمەكانی دامەزراندن نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دەست بە جیاكردنەوەیان بكەن.


(شێروان زرار) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا دەستیان نەكردووە بە جیاكردنەوەی فۆڕمەكانی دامەزراندن، چونكە سەرقاڵی گواستنەوە بوونە بۆ بینا تازەكەیان و، رەنگە ئەم هەفتەیە كاری گواستنەوە تەواو بكەن و بچنە بینا تازەكەیان، بۆیە تاوەكو ئێستا دەست بە جیاكردنەوەی فۆڕمەكان نەكراوە".

گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێمی كوردستان گوتیشی، پێویستە ئەنجوومەنی كۆمسیاران كۆ ببێتەوە و بڕیار لەبارەی جیاكردنەوەی فۆڕمەكانەوە بدات، بەڵام پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دەست بە جیاكردنەوەی فۆڕمەكان بكەن.

بەپێی زانیارییەكان بۆ ٥٣٥ پلەی دامەزراندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی١١٠ هەزار كەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕ كردووەتەوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار