٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، بەكارهێنانی منداڵان لەلایەن تاقمەكەی نەوشیروانەوە سەركۆنە دەكات

سەرچاوە: KDP.info
ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی کە تاقمەکەی گۆڕان بۆ نانەوەی پشێوی و سووتاند بارەگاکانی پارتی وەپێش خۆی دابوون.

هەولێر-KDP.info-  لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و منداڵ و خێزان لە پەرلەمانی كوردستان، سەركۆنەی بەكارهێنانی منداڵان بۆ سەر بارەگا حزبییەكان دەكات لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەندامێكی ئەو لیژنەیەیش دەڵێت، (نەوشیروان) و تاقمەكەی ئەو كارەیان بۆ مەرامی سیاسی و حیزبیی خۆیان كردووە و، ئەو منداڵانەیان هەر یەكە بە جۆرێك هان دابوو.

(فەیرۆز ئاكرەیی) ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و منداڵ و خێزان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەكەمان كۆ بووەتەوە و تێیدا بەكارهێنانی منداڵ لە هێرشكردنەسەر بارەگاكانی پارتیی دیموكرتی كوردستانمان ئیدانە كرد و، یادداشتێكیش دەدرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا چیتر منداڵان لە خۆپیشاندان و هێرشەكاندا بەكار نەهێندرێن، چونكە بەپێی یاسا ناكرێت ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ساڵ كەمترە، بێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان بكەن".

(ئاكرەیی) گوتیشی: "بەكارهێنانی منداڵان لە هێرش و خۆپیشاندانەكاندا زۆر مەترسیدارە، بەڵام ئەوەی لە سنووری سلێمانی كرا، (نەوشێروان) و تاقمەكەی منداڵیان بەكار هێنا بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر بارەگاكانی پارتی و بیانسووتێنن، ئەمەیش بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حیزبیی خۆیان و دروستكردنی ئاژاوەیە لە هەرێمی كوردستاندا، ئەگەر نا لە هەرێم شتی وەها ڕووی نەداوە".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە: "(نەوشیروان) و تاقمەكەی ئەو منداڵانەیان بەكار هێنا و وایان هان دەدان كە پارەی ئەوان لای ناوچە و لقەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستانە، كە بەڵگەمان هەیە لەناو منداڵەكاندا، منداڵی پەككەوتەیش هەبووە و پێیان گوتوون پارتی پارەی ئێوە نادات".

(ئاكرەیی) راشیگەیاند: "ئەوانەی هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ٩٥%ـیان منداڵ بوونە و تەمەنیان لە ١٨ ساڵ كەمتر بووە، كە (نەوشیروان) و تاقمەكەی هەر یەكەیان بە جۆرێك هان دابوون ئەو كارە بكەن، لە كاتێكدا هیچیان خاوەنی مووچە نەبوون".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار