چاودێرێكی سیاسی: گۆڕان نه‌یتوانی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌سته‌ڵاتدا بگونجێنێ

هه‌ولێر -KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، گۆڕان کە له ده‌سته‌ڵاتدا بوو نه‌یده‌زانی چۆن خۆی له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌سته‌ڵاتدا بگونجێنێت؛ ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی له 2009وە تا 2013 دروشمه‌كانی زه‌ق و دژ به ده‌سه‌ڵات بوو، لە ده‌سته‌ڵاتیشدا هەر لەسەر ئەو بەزمە بوون!
چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (د. ساڵح مەلا عومەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "له هه‌ڵبژاردنەکانی هه‌رێمی كوردستاندا، خۆ پارتی بردبوویەوە، به پێی نەریتی سیسته‌مه‌كانی دیموكراسی له هه‌موو دنیاداده‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا حكوومه‌ت پێك بهێنێت، بەڵام پارتیی بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و، ئەو چوار ساڵە ئارامەی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یانگوت، پۆسته‌كانی خۆی به حزبه‌كانی تر به‌خشی و، ته‌نها پێنج وه‌زاره‌تی بۆ خۆی دانا، كه‌چی گۆڕان، بە ٢٤ کورسییەوە، چوار وه‌زاره‌تی پێ درا؛ پارتی ئەمەی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حكوومه‌تێكی بنكه‌فره‌وان دروست بكات و، یه‌كڕیزیی نیشتمانی دروست بێت؛ ئه‌مه جگه له‌و پۆستانەی لە بەغدایشدا به گۆڕان دراوە؛ با هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه، بزانن كه پارتی ئه‌وكات پۆست و مافه‌كانی خۆی دا به لایه‌نه سیاسییه‌كانی ت، تایبه‌ت به گۆڕان، له‌به‌ر یه‌كڕیزیی نیشتمانی."
(د. ساڵح) گوتیشی: "له 23ـی حوزه‌یراندا گۆڕان ویستی سیاسه‌تی زۆرینه ڕەچاو بکات؛ واتە دایان بە ژێر ئەو ته‌وافقەی خۆیان داوایان كردبوو، له 2011یشدا کرابوو به یاسا، به‌ڵام بینیمان له 19ـی ئابدا شكستیان هێنا و، له‌گفتوگۆكانیشدا هەروا؛ ئه‌وكات وتیان مودێلی نوێتر دەگرینە بەر؛ مودێلەکە‌ش ئه‌وه بوو بینیمان؛ سووتاندنی باره‌گاكانی پارتی و شه‌هید و برینداركردنی كادیرانی پارتی و خەڵکی لاشەڕ (سڤیل)ـی كوردستان؛ جا بەو حاڵەوە گۆڕان چۆن داوای دەسەڵات دەکا؟ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان با جارێ خۆی یەکلا بکاتەوە ئاخی دەسەڵاتی دەوێ یان ئۆپۆزسیۆنایەتی دەکا؟ ئاخر دەسەڵاتدارەتی و ئۆپۆزسیۆنایەتیش، هەر کامەیان و، مەرج و پرنسیپی خۆی هەیە؛ نابێ به‌یانیان له حكوومه‌تدا بی و، ئێوارانیش ببیتەوە ئۆپوزسیۆن!"
ئەو چاودێرەی سیاسەت گوتیشی: "گۆڕان کە له ده‌سه‌لاتدا بوو نه‌یده‌زانی چۆن خۆی له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌سه‌لات بگونجێنێت؛ گۆڕان له 2009وە تا 2013 دروشمی زه‌ق و دژەده‌سه‌ڵاتی زۆری پێ بوو، کە خۆیشی بوو بە دەسەڵات، هەر لەسەر بەزمەکەی خۆی بوو!"
دەیشڵێت: "کە پێشمەرگە شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دەکا، خۆ هەر خۆمان باسی نا‌كه‌ین به‌ڵكو هه‌موو جیهان باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام گۆڕان گرینگیی پێ نادات؛ پێم وایه ئه‌وان نایانه‌وێت له كه‌ناڵه‌كانیان زه‌ق بكرێته‌وه و، خەڵک ئاگای لێ بێت؛ پێیان وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی گۆڕاندا نابێت و، بچووككردنه‌وه‌ی بە قازانجیانە؛ به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه و، ناتوانن خۆیانی لێ بدزنەوە؛ وا هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ده‌زانێت داعش مه‌ترسییەکە بۆ گشت جیهان؛ وا ئەو ئه‌مریكا زلهێزە و وڵاتانی تری جیهان و، ئه‌وروپایش كه به هه‌زاران كیلۆمه‌تر لە داعشەوە دوورن، هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجی




