"تاقمەكەی نهوشیروان مێشكی تێكدان و خاپووركردن و داڕماندنی سیستەمیان هەیە"
__2015_10_19_h19m28s27__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامی فراكسیۆنی زەرد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ڕێناس جانۆ) دەڵێ، (سروە) و تاقمەكەی نەوشیروان بە سیاسەتی (دیتت ئەزم، نەتدیت دزم) كار دەكەن و، ئەوە تاقمەكەی گردەكەیە میشكی تێكدان و خاپووركردن و داڕماندنی سیستەمیان هەیە، لەبەر ئەوەی لە پلانە قیزەونەكەیان شكستیان خوارد، بۆیە دەیانەوێت تۆمەت بۆ پارتی هەڵبەسن و، ئۆباڵەكەی بخەنە ئەستۆی پارتی.
(سروە عەبدولواحید)ی خوشكی خاوهنی كهناڵی ''ئێن ئاڕ تی' و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، لە بەرنامەیەكی كەناڵی (سۆمەریەنیۆز)دا گوتوویەتی، گوایە بەڵگەی لە بەردەستدایە كە دەیسەلمێنێت تێكدانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی پارتیدایە، چونكە بە هۆی ناكۆكییەكانەوە (بارزانی) دەتوانێت لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە!
لەم بارەیەوە (ڕێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی زەرد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(سرووە) و تاقمەكەی نەوشیروان بە سیاسەتی (دیتت ئەزم، نەتدیت دزم) كار دەكەن، ئەگەر لە دەستیان بهاتبا ئەو تاقمە دەیانویست ڕەوشی هەرێم تێك بدەن و، خاپووری بكەن، بەڵام دەستیان نەکەوت، بۆیە لە وتە و ڕاگەیەندنە حزبی و سیبەرەكانیانەوە به ئاشكرا تۆمەت بۆ پارتی هەڵدەبەستن. خۆ پارتی هیچ بەرژەوەندییەکی لەوەدا نییە كە ڕەوشی هەرێمی كوردستان تێك بدات، ئەوە تاقمەكەی گردەكەیە میشكی تێكدان و خاپووركردن و داڕماندنی سیستەمەكانیان هەیە. پارتی دەسەڵاتدارە لەناو خەڵكی خۆیدا و خاوەن دەسەڵات و مێژوویەكی دێرینی تێكۆشانە، هیچ پێویستی بەوە نییە ڕۆڵەكانی خۆی بەكوشت بدات. بەڵا من دەپرسم بۆ تاقمەكەی نەوشیروان ڕۆڵەی خەڵك بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكوشت دەدەن؟ لەسەر چی؟ لەبەر چی؟"
(جانۆ) ههروهها گوتی، ''ئەگەر (سرووە) دەیەوێت چاوی بنوقێنێ و ڕاستی نەبینێت، ئەوە شتێكی ترە، ئەگەرنا خۆ ئەوانەی لەسەر شەقامەكان بوون و بارەگای پارتییان سووتاندن و خەڵكیان كوشت، هەموو خەڵك بینییان و دەزانن ئەمانە گۆڕانن و پیلانی گردەكە جێبەجێ دەكەن.''
(جانۆ) لهسهر ئهو بوهڕهیشه كه، ''دەرچوونی گۆڕان لە چوارچێوهی سیستمی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان، وای كرد ئەم ڕەوشە دروست بێت، تەنانەت هەموو دۆستانی كورد وەكو ئەمەریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەورووپایش پێیان گوتن، كە نابێ ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێک بدەن. ئیستا گۆڕان دەبینن لە دنیا و قیامەتدا شەرمەزار بوونە، بۆیە دەیانەوێت دووبارە پەلاماری پارتی بدەن. بەڵام پارتی لەم وتانەی (سرووە) و 'هاوبێڕ'ەكانی زۆر گەورەترە و پێیان كەم ناكات. گۆڕان لە ستراتیژیەتەكەی خۆی كە دەیویست گۆڕانكاری بكات شكستی خوارد؛ ئەو هەموو بەڵێن و پەیمانەی بە خەڵكیان دابوو، بەدرۆ درچوو. لەو كاتەشدا خەڵك متمانەی پێیان نەما و پێگەیان لاواز بوو لە كوردستاندا؛ دەیانەوێت بەو ئاژاوەیە شكستەكانیان پینە بكەن.''
ئهو ئەندامهی فراكسیۆنی زەرد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،وهبیری هێنایهوه كه، پارتی خاوەن پرۆژە و بیرۆكەی زۆر گەورەی نەتەوەییە و نایشیەوێت ڕەوشی هەرێم تیك بچێت، ئەولەویەتی پارتی ئەوەیە لە بەرانبەر داعشدا بوەستێت. بەڵام ئەوە كەسانی وەكو سروە و، تاقمەكەی نەوشێروانن بەو نەفەس و ئەقڵەوە كار دەكەن، بۆیە پارتییان گەیاندووەتە ئەو قۆناغەی ئێستا. بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشكردنی ئەم شكستە، گۆڕان دەیەوێت بە هەموو شێوەیەك شكستەکەیان بخاتە ئەستۆی پارتی. بەڵام ئەگەر پرۆژە قیزەونەكەیان سەری گرتبا، ئەوا دەیانگۆت گۆڕان ئەم كارانەی كردووە! وەك چۆن (هۆشیار عەبدوڵڵا) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەیگوت "من شەرەفمەندم كە ئێمەی گۆڕان لە پشتی ئەم خۆپێشاندانانەوەین"، کەچی هەر لەو خۆپێشاندانانەی ئەو شانازیی پێوە دەكرد، بارەگا دەسووتێندرا و، كورد بە دەستی كورد دەكوژرا، ئەمەیە شانازی؟!
سەرباز واحید




