له شنگال 27 مووشهكیان گرته داعش
__2015_10_19_h17m26s31__LB.jpg)
شنگال-KDP.info- ماوەی چەند رۆژە بە بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و زیانی گەلێک زۆریان پێگەیاندوونە و ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانیش کوژراون.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال عەمید (عزەدین سندی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لەشنگال و تەلەعفەر و چەند ناوچەیەکی دیکە بەچری مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و زیانی گەلێک زۆریان پێگەیاندوونە بەجۆرێک جوڵەیان لێبڕاوە و زۆر بێھێز بوونە و ھێزی جارانیان نەماوە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال گوتیشی، تەنھا لەشەوی رابردوو تا ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لەشنگال ٢٧مووشەکیان ئاراستەی مۆڵگەکانی داعشیان کردووە وھەمووشیان ئامانجی خۆیان پێکاوە.
عەمید (عزەدین سندی) ڕوونیشی کردەوە، لەو بۆردوومانانە ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون بەشێوەی جیاجیا، جگە لەوەی چەندی ئۆتۆمبێل و چەک و تەقەمەنیان لەنێو براون.
بڵند ئیبراھیم




