له میحوه‌ری تلسقۆف پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ی به داعش كرد

تلسقۆف-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى میحوه‌رى تلسقۆف هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان تێك‌شكاند و زیانى زۆرى گیانییان پێگه‌یاندن.
عه‌مید )مه‌رعان مه‌رعان( له فه‌رمانده‌یى سپیلك رایگه‌یاند كه سه‌عات دووى شه‌وى رابرد تیرۆریستانى داعش له گوندى مه‌سقه‌لات له‌میحوه‌رى تلسقۆف، هێرشێكیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و دواى شه‌ڕێك كه سه‌عاتێك و نیوی خایاند، تیرۆریستان تێكشكێندران و پاشه‌كشه‌یان كرد .
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و عه‌مید مه‌رعان، ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریست له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران و وه‌ها شكان كه داعش نه‌یانتوانی لاشه‌ى كوژراوه‌كانیان به‌دواى خۆیاندا ڕاكێشن و به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌یان كرد.
بڵند ئیبراهیم




