خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز ڕاگەیەنرا

هەولێر-KDO.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1. ڕۆژی سێشەممە 20/10/2015 مووچەی وەزارەتی تەندروستی.
2. ڕۆژی چوارشەممە 21/10/2015 مووچەی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، گواستنەوە، ڕۆشنبیری) و دەزگای مین.
3. ڕۆژی پێنجشەممە 22/10/2015 مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی، پلاندانان، سامانە سرووشتییەكان) هەروەها (دیوانی چاودێریی دارایی، ماف، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی نەزاهە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن).
4. ڕۆژی یەكشەممە 25/10/2015 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.




