٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەهاب: پارتی بە 80٪ـی پڕۆژەی لایەنەكان رازی بوو، گۆڕان تێكی دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان(دڵشاد شەهاب) رایدەگەیێنێت، یەكێتی، یەكگرتوو و كۆمەڵ هەست بە مەترسیی بارودۆخی باشووری كوردستان دەكەن و، دەڵێت: "بزووتنەوەی گۆڕان، "هەردوو ساڵ جارێك، قەیرانێك دەخوڵقێنێت".

 

(دڵشاد شەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەروەها راگەیاندووە: "كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی پێنج حزبەكە، ئەزموونێكی سەركەوتوو نەبوو، بۆیە پێداچوونەوە بە حكوومەتدا دەكەینەوە و نامانەوێت ئەزموونێكی دیكە وەكو جاران دووبارە بكەینەوە".

(شەهاب) ئاماژەیشی داوە كە، ئەو وەزارەتانەی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەی دەبردن و ئێستا بێ وەزیرن، هەروا نامێننەوە و ئەوان چاوەڕێی گەڕانەوەی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران دەكەن، "بۆ ئەوەی بگەینە شێوازێك تاكو بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بكەین".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دەشڵێت، دروستكردنی حكوومەتی بنكەفراوان بۆ بە یەكەوە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە بوو، كە لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانن، بەڵام گۆڕان وای كرد كە نەتوانین ئەو ئامانجە بە دی بهێنین.

(دڵشاد شەهاب) پێیشی وایە كە، "لە جیهاندا حكوومەتی بنكەفراوان حكوومەتی لاوازە، بەڵام چونكە كورد لە باشووری كوردستان پێویستی بە یەكڕیزیی بوو، پارتی كە زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی بەدەست هێنا، حكوومەتی زۆرینەی پێك هێنا، بەڵام ئێستا بڕماریان داوە بەو حكوومەتەدا بچینەوە، چونكە نامانەوێت ئەزموونێكی دیكە وەكو جاران دووبارە بكەینەوە".


ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی باس لەوەیش دەكات، لەو كاتەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دروست بووە، هەوڵی بۆ گۆڕان و باشتركردنی حوكمڕانی لە كوردستان نەداوە، بەڵكە تەنیا كاری بۆ ئەوە كردووە، كە پارتی بكاتە ئامانج و، پێی شیوایە گۆڕان هەردوو ساڵ جارێك، قەیرانێك دەخوڵقێنێت.

( شەهاب) ئاشكرای دەكات كە، پارتی لە كۆبوونەوەی ژمارە 9ـی پێنجقۆڵیدا، بە 80٪ـی پڕۆژەی لایەنەكان رازی بوو، بەڵام گۆڕان تێكی دا.

بەپێی قسەكانی (دڵشاد شەهاب)، بزووتنەوەی گۆڕان دەیزانی لە دواكۆبوونەوەی، لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن، بۆیە رێگەی توندوتیژییان گرتە بەر و وەڵامی پارتییان بە سووتاندنی بارەگاكانی دایەوە.

(شەهاب) پێیشی وایە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هەست بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و بەرپرسیارانە مامەڵە دەكەن.
 

زاگرۆس-ئانادۆڵو

هەواڵی پەیوەندیدار