"ههڤاڵ ئهبوبهكر متمانهی لهدهستداوه و وهك ههڵسوڕاوێك مامهڵه دهكات"
__2015_10_18_h18m41s22__LB.jpg)
سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبووبەکر متمانەی خۆی لەدەست داوە و، وەک هەڵسووڕاوێکی گۆڕان مامەڵە دەکات.
(مینا سامی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەڤاڵ ئەبووبەکر و چەند فراکسیۆنێکی دیکە ئەمڕۆ سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستانیان لە سلێمانی کردووە و، لەوێ لهگهڵ یووسف كۆ بوونهتهوه؛ خۆی دەبووایە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو بارودۆخە کردبایە و، لە جیاتی سەردان لە رێگەی ئەنجوومەن لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنابایە و، بۆ ئەوەی بە دواداچوونی کردبایە لەسەر ئەوانەی کە بوونەتە هۆکاری تێکدانی دۆخی ئەمنی لە سنووری سلێمانی، بەڵام بە داخەوە لە جیاتی ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بارودۆخە بکات چووەتە لای یووسف و دڵنەوایییان کردووە، ئەوەیش کارێکی نایاساییە و وەک سەرۆکی ئەنجوومەن متمانەی خۆی لەدەست داوە و وەک هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان مامەڵە دەکات."
ڕابین شێروانی




