پەروەردە بە گرێبەست چەند مامۆستایەک دادەمەزرێنێت

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارهیهك ماموستا بۆ قوتابخانەکانی تورکمانی لە شاری ھەولێر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت و ھەر کەسێک دەرچووی کۆلیژی زمان بەشی توركمانی بێت دەتوانی فۆرمی دامەزراندن پڕ بکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و، ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی تورکمانی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە ھەڵدەستێت بە دامەزراندنی (٣) مامۆستای دەرچووی کۆلیژی زمان/ بەشی زمانی تورکی بە شێوەی گرێبەست لە قوتابخانەکانی تورکمانی لە سەنتەری شاری ھەولێردا.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ھەرکەسێک ئارەزووی دامەزراندنی ھەبێت دەتوانیت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فێرکردنی تورکمانی لە دیوان وەزارەتی پەروەردە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرمی دامەزراندن بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ لە ڕێکەوتی (٢٠/١٠/٢٠١٥)ـەوە تا (٢٥/١٠/٢٠١٥).
بڵند ئیبراھیم




