ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن

تاران-KDP.info- سکرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، (نێچیرڤان بارزانى) له لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشنه‌وه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى ئه‌و كۆنفرانسه كراوه، كه یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى له تاران به‌ڕێوه چوو.
ده‌رباره‌ى به‌شداریى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیران هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، كه دوێنێ له تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ڕێوه چوو، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، (سامى ئه‌رگۆشى) سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیران گوتى: "به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانى) له لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشنه‌وه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى ئه‌و كۆنفرانسه كراوه، كه یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى له تاران به‌ڕێوه چوو."
ده‌رباره‌ى دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى (نێچیرڤان بارزانى) له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و به‌رپرسانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامی‌یش، (ئه‌رگۆشى) گوتى: "ئه‌م دانیشتنه‌ى كۆنفرانسى ئاسایشى میونیخ له تاران ساز كراوه، بۆیه ئاساییه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه بانگهێشتكراوه‌كانى كۆنفرانسه‌كه بوو، له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شدارانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌دا ساز بكات."
سه‌باره‌ت به یاوه‌رانى سه‌رۆكوه‌زیرانیش له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، گوتى: "له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به‌ڕێز (سه‌فین دزه‌یى) یاوه‌ریى به‌ڕێزیانى كردووه و، له تارانیش به‌ڕێز (نازم ده‌باغ) نوێنه‌رى حكوومه‌ت له‌و وڵاته، به‌شدارى له دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیراندا كردووه. سه‌رباره‌ت به (د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیموراتى كوردستان، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى كۆنفرانسه‌كه كراوه."




