میرانى: لەنێوان ئێمە و بزووتنەوەدا ئەرك و ماف هەیە.. خەڵکێک زەرەری کرد

ههولێر-KDP.info- پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەى پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی، (فازڵ میرانی) باسی لە پێکهێنانی حکوومەتی تازە کرد و گوتی، "خەڵکێک پەلەی کرد و زەرەری کرد".
كوبوونەوەكە لەسەر داخوازی و پێشنیاری بزووتنەوەی ئیسلامییە و هەردوولا لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی هەرێمی كوردستان تاوتوو دەكەن.
(فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەمبارەیەوە بە ڕووداوی راگەیاند: "برایانی بزووتنەوە ئەو مافەیان هەیە ئەوەی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە باسیان نەكردووە، لەگەڵ ئێمەدا باسی بكەن، ئێمە گوێمان بۆیان كراوەیە و لەنێوان ئێمە و بزووتنەوەی ئیسلامیدا ئەرك و ماف هەیە".
هەروەها دەربارەی قۆناغەکانی دوای ئەم ڕووداوانە گوتی، دەبێ بە لەسەرەخۆیی و هێمنی هەنگاوەکانی دواترمان بنێین، هاوکات هەموو لایەک بڕوامان وابێ کە ئەو هەنگاوە باشانەی کە پێشتر ناومانن و ەل ەبرژەوەندیی گشتیدا بوون، جەختیان لێ بکینەوە و، ئەوانی باشیش نەبوون، وەلا بنێین و دووبارەیان نەکەینەوە.
جەختیشی کردەوە کە، ئەگەر دۆخەکە بە تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل وێنا بکەین، دەبینین کە، هەر لایەک پەلەی کردبێ دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.




