٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و زەریف کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info-  سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، كە بەمەبەستی بەشداری لە دانیشتنی سەرەتای كۆنفرانسی ئەمنیەتیی میونشن لەگەڵ شاندێکی باڵا لە تارانە، ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە 17 ـ 10 ـ 2015 لەگەڵ (محەمەدجەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران كۆ بووەوە.


بەپێ هەوڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێم، ناوەرۆكی دیداری نێوان (نێچرڤان بارزانی) و (محەمەدجەواد زەریف) لەبارەی پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان كۆماری ئیسلامی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری بووە. (زەریف) لەو کۆبوونەوەیدا ئاماژە بە دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی، جەختی کردووەتەوە لە هەوڵی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی نێوخۆیی هەرێم و، کۆششی هەموو لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی زیاتر بەسەر داعشدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەر لەو دیدارەدا ئاماژەی داوە، باسی لە پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان کردووە، لە قۆناغە جیاکاندا و، گوتووشیەتی کە هاوکارییەکانیان بەردەوام دەبن.

لە بەرانبەردا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند: "خۆشحاڵین لە بەئەنجامگەیشتنی پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و رۆژئاوا و، هەوڵەكانی ئێران بۆ جێبەجێ‌كردنی ئەم پرسە، کە دەبێتە زەمینە و دەرفەتێك بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی زیاتری ئابووریی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان."
هەر لەو دیدارەدا، پیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، قسە و باسیان لەبارەوە کراوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار