٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایانی سیاسەت: دەركردنی تاقمەكەی نەوشیروان، بڕیارێكی سیاسیی ڕەوایە

سەرچاوە: KDP.info
ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی کە تاقمەکەی گۆڕان بۆ نانەوەی پشێوی و سووتاند بارەگاکانی پارتی وەپێش خۆی دابوون.

هەولێر-KDP.info-  مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایانی بواری سیاسی و هاووڵاتیان پێیان وایە، سیاسەتی تاقمەكەی نەوشیروان لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستاندا ناگونجێت و، هەمیشە بە لێدوانی چەواشەكاری و بریقەدار دەیانەوێت ئاژاوەگێڕی دروست بكەن، بەڵام پیلانەكانیان ئاشكرا بوون و سەریان نەگرت.

(د. هاوار نێروەیی) شارەزا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی  گوتی: "تاقمەكەی نەوشیروان هەموو هەوڵێكیان دا شكست بەم حكوومەتە بهێنن و بۆ خەڵك بیسەلمێنن كە حكوومەتی شكستی هێناوە، بەڵام كە بینییان حزبەكانی دیكە نەچوونە ژێر باری چەواشەكارییەكانیانەوە، بۆیە ئێستا دەڵێن دەگەڕێینەوە ناو حكوومەت، بەڵام لای ئەوان ئەم حكوومەتە هەر گەندەڵە، لە ڕاستیدا تاقمەكەی نەوشیروان لە 23ـی حوزەیران پاش ئەو رێككەوتەیش، بنەمای سیستەمی تەوافوقیان تێك دا".‌

گیانی هاووڵاتیان بۆ تاقمەكەی نەوشیروان گرینگ نییە

(نێروەیی) گوتیشی: "بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرا بوو كە گیانی هاووڵاتیان بۆ تاقمەكەی نەوشیروان گرینگ نییە، باشترین بەڵگەیش ئەوەیە، ئەو كاتەی خەڵكی كوردستان دەستی بە خۆپیشاندان كرد، (یووسف محەممەد) سەردانی نەكردن و نەچوو خوپێشاندانەكان هێور بكا‌تەوە، بەڵكە لە سلێمانییەوە گەڕایەوە هەولێر و، تەنانەت سەرەخۆشی لە شەهیدان و بریندارانیش نەكرد، ئەمەیش مانای ئەوەیە كوشتی خەڵكی بێگوناهـ بۆیان گرینگ نییە، ئەو كارانەیش كە ئەنجامی دەدەن، بووەتە جێگای دڵخۆشیی دوژمنانی كورد و وەك بینیمان داعش دەستخۆشی لێیان كرد".

لە پاش ئەو ڕووداوانەی لە سلێمانی و پشدەر و بیتوێن، گەرمیان و شارەزوور و هەڵەبجە، کە وەک لە دیمەنەکەنای خۆپێشاندانەوە دیارە، هەڵسوڕاوە بەردوەشێن و ئاژاوەگێرەکانی سەربە تاقمەکەی نەوشیروان ڕاستەوخۆ، دنەی خەڵکیان داوە پشێوی بنێنەوە وهێرش بەکەن سەر بارەگاکانی پارتی لەو سنوورانە، خەڵکی دەپرسن، باشە ئەگەر حكوومەتی هەرێم گەندەڵە، خێرە داوای مانەوە لەناو ئەو حكوومەتەدا دەكەن، یان دیارە بەرگەی ئارامی و سەقامگیری ناگرن؟ لە ەبرانبەر وەها بڕیارێکیش کە پارتیی دیمۆکراتی وکردستان، ەلپێناو پاراستنی سەقامگیری و تەشەنەنەکردنی دۆخەکە و نەگوێزتنەەی بۆ هەولێر و شارەکانی بڕیاری دوورخستنەوەی تاقمەکەی نەوشیروانی لە حکوومەت و هەروەها (یووسف محەممەد)ـی دا.

دەركردنی تاقمەكەی نەوشیروان لەناو حكوومەتدا، بڕیارێكی سیاسیی ڕەوایە

پێوەست بەم بڕیارە (د. ئیبراهیم شەرەفانی) مامۆستا لە زانكۆی دهۆك و شارەزا لە بواری یاسا و دەستوور و سیستەمی سیاسی، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەركردنی تاقمەكەی نەوشیروان لەناو حكوومەتدا، بڕیارێكی سیاسیی ڕەوایە، چونكە حكوومەت لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی دامەزراوە، هەر لایەنەك پێوەی پابەند نەبێت، دەتوانێت وەك ئۆپوزسیون كار بكات."

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتیشی: "جێگای شانازییە میللەتی كورد و پێشمەرگەی كوردستان ئێستا بەشێكن لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعشدا، ئەگەرچی هێندێك لایەنی سیاسی لە میدیا و ڕاگەیاندندا هەوڵیان دا ئەم ناسنامەیە بە ناوی گەندەڵییەوە بچووك بكەنەوە، دواتر خوپێشاندانی ئاشتیانە و ڕەوای ماموستایان، تێكەڵی بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی كرا و پەلاماری بارەگانی پارتییان دا، راستە كوردستان ڕووبەڕووی هەلومەرجی سەخت بووەتەوە، بەڵام ئەمە نیشانەی داهاتووی پڕشنگداری گەلی كوردستانە، پێویستە هەموو  كورد و لایەنە سیاسییەكان و رۆشنبیران پاڵپشتی لە بەرژەوەندی و پڕۆژەی نەتەوەیی گەلی كوردستان بكەن".

هەردەم حكوومەت ب گەندەڵ پێشان دا

(زێرەڤان مائی) مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی دهۆك، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی گوت: "تاقمەكەی نەوشیروان بێ بەڵگە یان ب بەڵگێن لاواز، هەردەم حكوومەت ب گەندەڵ پێشان دا، بەلێ دەما خو ب تنێ و لاواز دیتی و زانی ئێدی دروشم ژی مفای وان نا دەن، هەول ددەت بهێتە ڤە ناف وێ حكوومەتا بەری دەمەكی ب گەندەل پێشان بدەت، كودەتایی تاقمەكەی نەوشیروان كردی لە 23ـی حوزەیران بە شكاندنی مەبدەئی تەوافوق و هەروەها پەلاماردانی بارەگاكانی پارتی و كوشتنی خەڵك، تاقمەكەی نەوشیروانی تووشی شاشیەكا زورا مەزن كر، ئەڤە ژی وێ چەندێ دگەهینیت كو دشیانێن تاقمەكەی نەوشیروان دا نینە وەك لایەنەكێ سیاسی یێ كوردستانی خو بگونجینیت ل گەل بارودوخێن ئەڤرویا كوردستانێ تێدا دبوریت".

تاقمەكەی نەوشیروان پەشیمانە لەوەی كە كردی

لەبارەی هەمان پرسەوە، (فەرهاد خەیات)ـی هاووڵاتی كە دانیشتووی شەقڵاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "بە بۆچوونی من تاقمەكەی نەوشیروان پەشیمانە لەوەی كە كردی، بە تایبەتی لە هاندان و چەواشەكردنی خەڵك و منداڵ و مێرمنداڵان، ویستی كولتووری ئاژاوە و هێرشكردنەسەر بارەگا و بەردبارانكردن و سووتاندیان فێر بكات، ئەمەش خۆی لە خۆیدا كودەتایە، ئەمەیش دوای ئەوە هات كە كودەتاكەی ٢٣ـی حوزەیران سەری نەگرت، هەر ئەم هۆیانەیش وایان كرد بنەمای سازان پێشێل بكرێت".

(فەرهاد خەیات) دەشڵێت: "تاقمەكەی نەوشیروان بەوە پەروەردە كراون كە ئەنتی پارتی بن، ئێستایش كە بۆیان بەدیار كەوت نەیانتوانی بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و هاندانی خەڵك، بۆیە داوا دەكەن بگەڕێنەوە نێو حكوومەت. ئەمە لە كاتێكدایە لە دوابەیاننامەیشیاندا زۆر بە ڕوونی دیارە ئامانجیان تەنیا دوژمنایەتی و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ئاساییشی ناوخۆیە".

هاوكات (محەممەد ئەترووشی)ـی هاووڵاتی لە شارۆچكەی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "تاقمەكەی نەوشیروان هەمیشە بە لێدوانی چەواشەكاری و دوور لە راستی دەیانەوێت خەڵكی ئەم هەرێمە بە لاڕێدا ببەن، ئەو كاتەی ئەوان لە حكوومەتدا بوون، باسی حكوومەتیان نەدەكرد بە گەندەڵی، كەچی دوای دوورخستنەوەیان و ئاشكرابوونی كودەتاكەیان لە دژی حكوومەت و پارتی، ئەو لێدوانە چەواشەكاریانە بڵاو دەكەنەوە، بەڵام خەڵكی كوردستان تێگەییشت لەوەی كە یەكێك لە ئامانجەكانی پارتی، بەرقەراربوونی ئاساییش و ئارامیی ئەم هەرێمەیە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار