پێشمەرگە گورزێکی له داعش وه‌شاند
__2015_10_17_h21m2s30__LB.jpg)
میحوه‌ری خازر -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندی شێخئهمیردا تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد و وێڕای داڕزاندنی چه‌كە قورسەکانیان، ژماره‌یه‌كیشیان لێ كوشتن.
كاتژمێر 7:40 خوله‌كی ئەم ئێواره‌یە، ڕێكه‌وتی 17/10/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندی شێخ ئه‌میری میحوه‌ری خازردا، تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد و زه‌بری كوشنده‌یان لێ دان.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتووه، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌دا چه‌كێكی قورسی جۆری 23 میلیمی تیرۆریستان تێك شكێندراوه و، كوژراویشیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام جارێ دیار نییە چەندیان لێ کوژراوە.




